ئینگلتەراگرنگترین

سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو؛ ئامۆریم داوای رۆیشتنی کردووە لە مانچێستەر یونایتد

Yariga App

یاریگا –

سەرچاوەیەکی ئینگلیزی بۆمبێکی قورس دەتەقێنێتەوە و ئاشکرای دەکات روبن ئامۆریم هەرزوو داوای رۆیشتنی لە یانەی مانجێستەر یونایتد کردووە.

ئامۆریم لە جێگەی ئێریک تێن هاخی راهێنەری پێشوو پۆستەکەی لە مان یو وەرگرت. یەکەم یاریی ئەو راهێنەرە پۆرتوگالییە لە 24ی نۆڤێمبەری ساڵی پاربوو کە بەرامبەر ئیپسویچ تاون 1-1 یەکسان بوون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی مارک ئۆگدینی رۆژنامەنووس لە ماڵپەڕی ESPNی بەناوبانگ، ئامۆریم هەر لە مانگی یەنایەری ئەمساڵ ویستوویەتی دەست لە کارەکەی بکێشێتەوە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە. ئەوەش واتا دوای تەنها دوو مانگ یان کەمتر.

سەرچاوەکە زانیویەتی ئەوەی کە روبنی لە بڕیارەکەی پەشیمان کردبووەوە، کەسە نزیکەکانی ئامۆریم بووە دوای راوێژ و راگۆڕینەوەیەکی زۆر لەگەڵیدا.

ئەنجامەکانی مان یونایتد لەدوای ئەو هەوڵەی راهێنەرەکە هێشتا بەرەوە باشتر نەچوو، بەڵکوو لە خراپەوە بەرەو خراپتر.

ژمارەکانی ئەم وەرزی ئامۆریم لە پرێمەرلیگ هێندە خراپن، بە کۆکردنەوەی ژمارەی بردنەوە و یەکسانبوونەوەکانیشی (6 بردنەوە و 6 یەکسانبوون) هێشتا ناگاتە ژمارەی دۆڕانەکانی کە 14 جارە.

ئەوە لەکاتێکدا تیمەکەی 30 گۆڵی کردووە کەچی لە بەرامبەردا 42 جار تۆڕی گۆڵەکەیان هەژێنراوە.

چاوەڕواندەکرێت مان یونایتد لە مێرکاتۆی هاوینە یەکێکبێت لە کڕیارە دیارەکان بۆ جێبەجێکردنی داخوازییەکانی ئامۆریم و تەواوکردنی ریزەکانی بۆ پرۆژە درێژخایەنەکەیان. هەروەک چۆن لە دوو مێرکاتۆی رابردوو کۆمەڵێک گرێبەستی بەرچاوی ئەنجامدا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button