ئیسپانیاگرنگترین

کەموێنە لە مێژووی یانەکەدا؛ بارسێلۆنا پاداشتێکی سەرسوڕهێنەری یامال دەکات

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا دەیەوێ پاداشتێکی گەورەی لامین یامال بکاتەوە، بەجۆرێک کەموێنەیە لە مێژووی یانەکەدا.

یامال ئەم وەرزە سەرەڕای بچووکی تەمەنی کە تازە 17 ساڵە، بەڵام وەک فریادڕەس و پیاوی یەکلاکەرەوەی بارسا دەرکەوت. بە 18 گۆڵ و 25 ئەسێست لە 54 یارییدا، لامین رۆڵێکی گەورەی هەبوو لە بردنەوەی سیانە نازناوی خولی ئیسپانی، جامی سوپەر و جامی شا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی میمۆرابیڵیای نزیک لە یانە کاتالوونیەکە، ئەو یانەیە چەندین سوپرایزی گەورەی پێیە بۆ وەرزی داهاتووی لاوە ئیسپانییەکەی.

پێگەکە زانیویەتی کە بارسێلۆنا یامال کە ئێستا ژمارە دەپۆشێت، بۆ وەرزی داهاتوو دەکرێتە هەڵگری ژمارە 10ی ئەفسانەیی یانەکە.

نەک هەر ئەوە، بەڵکوو گرێبەستەکەی بۆ نوێدەکرێتەوە بەجۆرێک مەرجی هەڵوەشاندنەوەکەی بگاتە یەک ملیار یۆرۆ.

لەوانەش زیاتر، راگەیاندنی ئەو پاداشتانە دەخرێتە رۆژی 13ی مانگی یۆلیۆ/تەمووز کە ساڵرۆژی لەدایکبوونیەتی و تەمەنی دەبێتە 18 ساڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button