تەواو؛ وردەکاریی پەیوەندیکردنی کونیا بە گەورەیەکی پرێمەرلیگەوە ئاشکرا دەبێت

یاریگا –
پەیوەندیکردنی ماتیوس کونیا به گەورەیەکی پرێمەرلیگەوە یەکلاییبووەتەوە و تەنها راگەیاندنی فەرمی ماوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس، ئەستێرە کونیا پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە دەکات.
سکای سپۆرتس وردەکارییەکەی لە بابەتی کات و تێچووی گرێبەستەکە ئاشکراکردووە و بڵاویکردەوە کە سەرەتا هەفتەی داهاتوو ئەستێره بەڕازیلیەکەی وۆڵڤز پەیوەندی بە مان یونایتد دەکات و بڕی 62.5 ملیۆن پاوەندی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی دەدات بە وۆڵڤز.
سەرچاوەکە لە رووماڵەکەیدا ئەوەشی خستەڕوو کە سەرباری خواست لە یانەکانی دیکەوە بۆ ماتیوس، بەڵام هێرشبەرەکە دەیەوێت یاریی بۆ مان یو بکات.
BREAKING: Wolves forward Matheus Cunha is set to join Manchester United after the season ends this weekend 🔴 pic.twitter.com/riYJEbmAk4
— Sky Sports News (@SkySportsNews) May 19, 2025
روبن ئامۆریم بە توانا هێرشبەرییەکانی ئەو یاریزانە سەرسامە. لەم وەرزە لە 34 یارییدا توانیویەتی 17 گۆڵ و 6 ئەسێست بکات.