عێراقکوردستان

قەحتان جەسیر: لە ئاستی یاریزانەکانم رازی نیم

نەورۆز بە فەرمی لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق مایەوە بۆ وەرزی داهاتوو

Yariga App

یاریگا –

دوای یەکسان بوونەکەیان بەرامبەر نەفتی بەسڕه، راهێنەری نەورۆز لە یاریزانەکانی توڕەیە و دەڵێت لە ئاستی خۆیاندا نین.

لە گەڕی 34ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، نەورۆز لە یاریگای خۆی بە ئەنجامی 1 _ 1 لەگەڵ نەفتی بەسڕە یەکسان بوو، دوای هەڵگرتنی سزای یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق یەکەم یاریی بوو هاندەرانی نەورۆز بگەڕێنەوە یاریگا بۆ پاڵپشتیکردنی تیپەکەیان.

یەکسان بوونەکەی نەورۆز چاوەڕوان نەکراو بوو بەهۆی ئاستی نەفتی بەسڕە کە کێبڕکێی مانەوە دەکات لە خولەکە، بە دەستهێنانی ئەم خاڵە وایکرد سوور پۆشەکانی سلێمانی بە فەرمی لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بمێننەوە بۆ وەرزی داهاتوو.

قەحتان جەسیر دەربارەی یەکسان بوونەکەیان توڕەیی خۆی لە یاریزانان دەربڕی و دەڵێت لە ئاستی خۆیاندا نین، راهێنەری نەورۆز دوای یارییەکە گوتی:

لە ئاستی یاریزانەکانم رازی نیم و ئەوان لەو ئاستە نین کە پێی ناسراون، پێویستە زیاتر هەست بە بەرپرسیارەتی بکەن، هەر چەندە بەشێوەیەکی گشتی ئێمە باشتر دەرکەوتین لە یارییەکە، بەڵام ئەو گۆڵەی نەفتی بەسڕە کە بەهەڵەی بەرگریکاری ئێمە تۆماریان کرد پاڵەپەستۆی دەروونی دروستکرد لەسەرمان، پێویستە لە یارییەکانی داهاتوو باشتر دەرکەوین.

بەم یەکسان بوونە نەورۆز خاڵەکانی بووە 42 خاڵ و لە ریزبەندی 12ـە دێت، نەفتی بەسڕەش 29 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 18ـەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button