ئینگلتەراگرنگترین

BBC بەناوبانگترین پێشکەشکاری وەرزشی لە کارەکەی دوور دەخاتەوە

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی رەگەزپەرستی و بێڕێزیکردن بەرامبەر جولەکە، کەناڵی BBC بەفەرمی بڕیاری دوورخستنەوەی گاری لینیکەر بەناوبانگترین پێشکەشکاری وەرزشی راگەیاند.

کەناڵی BBCـی بەریتانی رایگەیاندووە، لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە گاری لینیکەر کەناڵەکەیان بەجێدەهێڵێت و ماڵئاوایی لە دەزگاکەیان دەکات، کە لینیکەر لەوەتەی ساڵی 1999 لەو کەناڵە کار دەکات و بەرنامەی Match of The Day پێشکەش دەکات کە دێرینترین بەرنامەی وەرزشییە لە جیهاندا.

بەهۆی ئەوەی لینیکەر لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی بڵاوکردبووەوە، تیایدا جولەکەکانی بە جرج چواندبوو، زیاتر لە 10 هەزار کەس واژۆیان کۆکردەوە و داوای دەرکردنی ئەو پێشکەشکارەیان کرد، کە پێشتر یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی بارسێلۆنا بووە و زیاتر لە 26 ساڵە لە کەناڵی BBC کار دەکات.

گەرچی لینیکەر ڤیدیۆیەکەی سڕییەوە و داوای لێبوردنی کرد، بەڵام ئەمڕۆ دووشەممە کەناڵی BBC بەفەرمی راگەیاند هەفتەی داهاتوو لینیکەر دەزگاکەیان بەجێدەهێڵێت و دوایین ئەڵقەی بەرنامەی Match of The Day پێشکەش دەکات، بەمەش لینیکەر لە کاناڵی BBC رووماڵی یارییەکانی مۆندیالی 2026 ناکات، کە شەش مۆندیالە لەو کەناڵە بەریتانییە پێشکەشکاری ستۆدیۆی شیکردنەوەی یارییەکانە.

لینیکەر بەناوبانگترین پێشکەشکاری وەرزشییە لە جیهاندا و ئەو پیاوە 64 ساڵانە خاوەنی بەرزترین مووچەیە لەسەر ئاستی پێشکەشکاران و ساڵانە 1.3 ملیۆن پاوەند مووچە وەردەگرێت، پێشتریش لینیکەر لە مارس/ئاداری ساڵی 2023، هێرشێکی توندیکردە سەر حکومەتی بەریتانیا ‘پارتی پارێزگاران’، ئەمەش بەهۆی سیاسەتی حکومەتەکە لە دژی پەنابەران، ئەوکات پۆستەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی کاردانەوەی جیاوازی دروستکرد و تۆڕی BBC ناچار بۆ ماوەیەک لە بەرنامەکە دووریبخاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button