ئه‌ڵمانیا

بایرن میونشن دەرگای رۆیشتن بەڕووی بەرگریکارێکیدا دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن سەرنجی یانەکانی پرێمەرلیگی بۆ لای خۆی راکێشا و ناوی یەکێک لە ئەستێرە بەرگرییەکانی لە لیستی فرۆشتنی یاریزانەکانی دانا.

بایرن کە لە وەرزی یەکەمی کۆمپانی لە ئەلیانز ئارێنا تەنیا دوو شکستی لە بۆندسلیگا هەبوو و بۆ جاری 34 پاڵەوانێتی ئەڵمانیای بەدەستهێنا، ئێستا خۆی بۆ گۆڕانکاری گەورە لە هاویندا ئامادە دەکات.

هاوکات لەگەڵ رۆیشتنی چەند یاریزانێکی سەرەکی، لەنێویاندا تۆماس مۆلەری ئەفسانەی یانەکە، کە دوای 25 ساڵ و زیاتر لە 750 یاری تیپەکەی بەجێدەهێڵێت، ئێریک دیێریش بەرەو یانەی مۆناکۆی فەرەنسی دەڕوات و گرێبەستێکی سێ ساڵەی لەگەڵ تیپەکەدا واژۆکردووە.

بەڵام پێدەچێت گواستنەوەکانی بایرن تەنیا لەم دوو یاریزانە سنوردار نەبن. بەگوێرەی راپۆرتێکی ماڵپەڕی بیڵد بە پشتبەستن بە رۆژنامەنووسان کریستیان فالک و تۆبی ئاڵتشافڵ، بە کیم مین جای بەرگریکاری ناوەڕاستی کۆری راگەیەندراوە کە دەتوانێت لە گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا یانەکە جێبهێڵێت.

کیم، دوای ئەوەی لەگەڵ ناپۆلی درەوشایەوە و رۆڵی سەرەکی لە پاڵەوانێتی مێژوویی تیپەکە بۆ وەرزی 2022-2023ی خولی ئیتاڵیا بینی، بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بایرن کرد و لە ماوەی دوو وەرزدا 79 یاری بۆ تیپەکە ئەنجامدا. بەڵام بەڕێوەبەرانی بایرن بە یاریزانێکی جێگرەوەی نازانن و ئامادەن بە بڕی 30 بۆ 35 ملیۆن یۆرۆ بیفرۆشن؛ بڕە پارەیەک کە بە بەراورد بە کڕینی سەرەتایی بە رێژەی 40% کەمکراوەتەوە و تەنیا کەمێک کەمترە لە بەهای ئێستای لە بازاڕی گواستنەوەدا (45 ملیۆن یۆرۆ).

بابەتی زیاتر

Back to top button