ئێستا؛ ریال مەدرید چارەنووسی پینتوس یەکلاییدەکاتەوە
فلۆرێنتینۆ پێرێز بڕیاری کۆتاییداوە..

یاریگا –
ریال مەدرید دەستبەرداری ئەنتۆنیۆ پینتوس، راهێنەری توانای جەستەیی تیپەکەی نابێت.
رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک ماریۆ کۆرتێگانا بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید بڕاریداوە ئەنتۆنیۆ پینتوس لە پۆستەکەی بهێڵێتەوە و پینتوس لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ تیپەکە بۆ جامی جیهانی یانەکان ئامادە دەکات.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ریال مەدرید پینتوسی لە بڕیارەکە ئاگادارکردووەتەوە، ئێستا چاوەڕوانی بڕیاری پینتوسن تا بڕیاری کۆتایی خۆی بدات، بڕیارەکەشی پەیوەست بەوەی دەتوانێت تا چ رادەیەک لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ خۆی بگونجێنێت.
⚡️ NEW: Real Madrid want Antonio Pintus to remain with the first team for the Club World Cup and next season
It has already been communicated to Pintus, who has to make a final decision
More details at @TheAthleticFC https://t.co/xhqQetc78U
— Mario Cortegana (@MarioCortegana) May 19, 2025
چابی ئاڵۆنسۆ بەفەرمی ماڵاویی لە بایەر لیڤەرکوزن کردووە، بەمزووانە لەشوێنی کارلۆ ئانچێلۆتی دەستبەکار دەبێت، کە راهێنەرە ئیتاڵییەکە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیلی وەرگرتووە.
ئاڵۆنسۆ بەشێک لە ستافەکەی لەگەڵ خۆی بۆ مەدرید دەهێنێت، لەناویاندا ئیسماعیل لۆپێز، راهێنەری توانای جەستەیی لیڤەرکوزن یاوەری دەکات. ئەمەش سەرەتا وا لەیەکدەدرایەوە ریال مەدرید پینتوس لە پۆستەکەی ئێستای دووردەخاتەوە و پۆستێکی دیکەی پێدەدات.
بەڵام تۆڕی ئاتلێتیک لە سەرچاوەیەکی تایبەت زانیوویەتی، فلۆرێتینۆ بڕوای وایە ئەنتۆنیۆ پینتوس کلیلی سەرکەوتنەکانی تیپەکەیە و بەهۆی ئەو چەند نازناوێکی چامپیۆنزلیگیان بەدەستهێناوە، بۆیە دەستبەرداری نابن.
بەڵام ئەنتۆنیۆ کەمێک لە یانەکە نیگەرانە، چونکە تۆمەتباری دەکەن بەوەی هۆکاری پێکانە زۆرەکانی یانەکەیە، بۆیە مەرجی مانەوەی لە یانەکە ئەوەیە پێویستە واز لە رەخنەگرتن لێی بهێنن و رێز لە ماندوو بوونەکانی بگرن.
پینتوس، 62 ساڵ لە ساڵی 2021ەوە لە ریال مەدرید کار دەکات. پێشتر هەمان کاری لە یانەکانی یوڤێنتوس، ئینتەر میلان، مارسیلیا و پالێرمۆ کردووە.