
یاریگا –
بەفەرمی فیدراسۆنی تۆپی پێی عیڕاق بڕیاریدا بۆ ماوەی شەش مانگ مەسعود میڕاڵ سڕ بکات و بەبڕی 25 ملیۆن دینار پێبژاردنیش سزادرا.
لیژنەی دیسپلینی فیدراسۆنی تۆپی پێی عێراق سزایه‌كی توندی بەسەر مه‌سعود میرال راهێنه‌ری یانه‌ی دهۆك سەپاند، ئه‌مڕۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی خۆی پێداچوونه‌ی به راپۆرتی سه‌رپه‌رشتیار و ناوبژیوانی یاریی دهۆك و ته‌ڵه‌به كرد، کە تێیدا ڕاهێنەری یانەی دهۆک، مەسعوود میرال، ناڕەزایی دەرببڕێت بەرامبەر بە بڕیاری ناوبژیوان ئەمەش وایکرد ناوبژیوان کارتی سوور به‌رووی راهێنه‌ره‌كه به‌رزبكاته‌وه.
لیژنەی دیسپلینی یه‌كێتیه‌كه ئاشكرایكردووه، به‌هۆی نیشاندانی نارهزیهتیهكی زۆر و هه‌ڵسوكه‌وتی دوور له گیانی وه‌رزشی به‌كارهێنانی زمانێکی زبر‌و و ناوەرزشیانه و چەند جارێک تفی لە ناوبژیوانی یارییەکە کرد، ئەو سەکۆیەی کە بۆ شاشە و پێداچوونەوە بە تەکنەلۆژیای (VAR) دیاریکرابوو هه‌وڵیدا بیشكێنێ هێرشی كرده سه‌ر ڕێکخەری یارییه‌كه سەکفان محمد ئەمین هەڕەشەی لێکرد لیژنەکە بڕیاریدا:
سزادانی مەسعوود میرال ڕاهێنەری یانەی دهۆك، به راگرتنی شه‌ش مانگ لە مەشق و ڕاهێنان و یاوه‌رینه‌كردنی تیپ، رێگریکردن لە چوونە ناو یاریگاکان و مەشق نەکردنی هیچ چالاکیەکی وەرزشی پەیوەست بە تۆپی پێ.
هه‌روه‌ها سزادانی بە بڕی (25,000,000) بیست و پێنج ملیۆن دینار بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی (47-2-c)، و لە ساڵی 1999دا بەپێی مادەی (20)ی پەیڕەوی دیسپلین بۆ وەرزی 2024-2025.