ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد گرێبەستی هێرشبەرێک یەکلاییدەکاتەوە

گرێبەستێکی گەورە..

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد گرێبەستی ماتۆس کونیا، هێرشبەری بەڕازیلی وۆڵڤز یەکلاییدەکاتەوە.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد گرێبەستی ماتۆس کونیا لەبەرژەوەندی خۆی کۆتاییپێدەهێنێت، لەگەڵ یاریزانەکە لەسەر مەرجە کەسییەکان گەیشتوونەتە رێککەوتن و بەمزووانە گرێبەستەکە دەبێتە فەرمی.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، ئێستا شەیتانە سوورەکان لەگەڵ وۆڵڤز و بریکاری کارەکانی یاریزانەکەش سەرقاڵی کۆتا وردەکارییەکانی گرێبەستەکەن و دواتر واژۆ لەسەر پەڕاوەکانی گرێبەستەکە دەکەن.

هێرشبەرە 25 ساڵانییەکە تاوەکو هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ وۆڵڤز هەیە، شەیتانە سوورەکان بڕیاریانداوە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی چالاک بکەن کە 64 ملیۆن پاوەندە.

کونیا لە هاوینی 2023 بەبڕی 50 ملیۆن یۆرۆ لە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە وۆڵڤزەوە کرد. لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 90 یاریی بۆ یانە ئینگلیزییەکە کردووە، 33 گۆڵ و 15 ئەسیستی کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button