
یاریگا –
فرانچیسکۆ فاریۆلی بەفەرمی واز لە راهێنەرایەتی ئەیاکس ئامستەردام دەهێنێت.
یانەی ئەیاکس ئامستەردامی هۆڵەندی بەفەرمی رایگەیاندووە، فرانچیسکۆ فاریۆلی راهێنەری ئیتاڵی یانەکەیان بەجێدەهێڵێت و واز لە راهێنەرایەتی ئەیاکس دەهێنێت، کە دوێنێ دوایین یاریی لە خولی نایابی هۆڵەندی ئەنجام دا.
Farioli has decided to leave Ajax after careful consideration. The head coach has informed the club’s board of his decision.
Thanks for everything, Francesco! ♥️
— AFC Ajax (@AFCAjax) May 19, 2025
یانەی ئەیاکس ئامستەردام لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە، فاریۆلی کە ساڵێک لەمەوبەر ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیانی گرتە ئەستۆ، دەستی لە راهێنەرایەتی یانەکە کێشایەوە، کە ئەو راهێنەرە 36 ساڵە دوای یارییەکەی ئەکاس لە دوایین گەڕی خولی نایابی هۆڵەندا بەهۆی لەدەست دانی نازناوەکە، دەستی بە گریان کرد.
فاریۆلی کە پێشتر راهێنەرایەتی نیسی فەڕەنسی و ئەنتالیاسپۆری تورکی کردووە، لەگەڵ ئەیاکس لە ماوەی 322 رۆژ لە 54 یاری 35 بردنەوە و 8 یەکسان و 11 دۆڕانی بەدەستهێنا، بەبێ ئەوەی بتوانێت هیچ نازناوێک بۆ یانە هۆڵەندییەکە بباتەوە.
ئەکاس لە دوایین گەڕی خولی نایابی هۆڵەندا بە جیاوازیی خاڵێک نازناوەکەی لەدەست دا، کە ئایندهۆڤن بە کۆکردنەوەی 79 خاڵ بووە پاڵەوانی ئیریدیڤیزێ، فاریۆلی دوای بردنەوەکەیان بەرامبەر تفێنتی بەهۆی لەدەستدانی نازناوەکە دەستی بە گریان کرد.