ئینگلتەراگرنگترین

دێکلان رایس؛ ساڵی داهاتوو تامەزرۆتر دەگەڕێینەوە

"یاریزانی گەورەمان دەوێت"

Yariga App

یاریگا –

دێکلان رایس پەیامێک ئاراستەی ئیدارەی ئارسیناڵ دەکات و داوای گواستنەوەی یاریزانی گەورە دەکات.

دوێنێ یەکشەممە 18ـی ئایار ئارسیناڵ لە یارییەکانی گەڕی 37ـی پرێمەرلیگ میوانداری نیوکاسڵ یونایتدی کرد و بە تاکە گۆڵێکی دێکلان رایس 1-0 یارییەکەی بردەوە.

گەنەرز بە بەدەستهێنانی ئەو سێ خاڵە بەدەستهێنانی پلەی دووەمی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگی مسۆگەرکرد. دوای یارییەکەش دێکلان رایس، ناوەڕاستکاری تیپەکە داوایەکی ئاراستەی کارگێڕی یانەکەی کرد و داوای گواستنەوەی یاریزانی نوێ دەکات.

لەگەڵ ئەم تیپە و ئەم راهێنەرەی هەمانە پێویستە وەرزی داهاتوو کێبڕکێ لەسەر نازناوەکان بکەین، ساڵی داهاتوو بەهێزتر و تامەزرۆتر دەگەڕێینەوە.

هیوادارم لەم هاوینە چەند یاریزانێک بگوازینەوە و پێکهاتەکەمان بەهێزتر بکەین، چونکە چەند یاریزانێک یانەکە جێدەهێڵن.

ئارسیناڵ لە ئێستاوە خۆی بۆ مێرکاتۆی هاوینە ئامادەکردووە، سەرەکیترین ئامانجی تیپەکەی ئارتێتا، گواستنەوەی ڤیکتۆر یۆکێرێش، هێرشبەری لاوی سپۆرتینگی پۆرتوگالییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button