لیڤەرپوول لە گواستنەوەی ئامانجێکی ریال مەدرید نزیکدەبێتەوە
سڵۆت بەرگریکارێکی دیکە دەگوازێتەوە...

یاریگا –
لیڤەرپوول لە گواستنەوەی میلۆس کێرکێز، بەرگریکاری باڵی چەپی بۆرنمس نزیکدەبێتەوە.
رۆژنامەنووسی تۆڕی رێلێڤۆ ماتیۆ مۆریتۆ بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول لە گواستنەوەی میلۆس کێرکێز بەرگریکاری 21 ساڵانی بۆرنمس نزیکبووەتەوە و هەنگاوەکانی رێدز جدین.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە لیڤەرپوول و بۆرنمس لە گفتوگۆدان و پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو دانوستانەکانی گرێبستەکە خێراتر بکرێن.
هاوکات گفتوگۆی نێوان کێرکێز و لیڤەرپوول لەسەر مەرجەکانی کەسییەکان زۆر پێشکەوتوون و لە رێککەوتن نزیکن. ئەمەش لەکاتێکدایە ریال مەدریدیش گرنگی بەو یاریزانە دەدات و دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.
El Liverpool avanza en el fichaje de Milos Kerkez.
Hay contactos con el Bournemouth y las negociaciones entre las partes podrían acelerarse en los próximos días.
Milos Kerkez mantiene conversaciones muy avanzadas con el Liverpool sobre las condiciones contractuales. pic.twitter.com/quq5uZdpCw
— Matteo Moretto (@MatteMoretto) May 19, 2025
کێرکێز لە هاوینی 2023 لە ئەلکەماری هۆڵەندییەوە بەرامبەر 18 ملیۆن یۆرۆ روویکردە یانەکەی پرێمەرلیگ، کە تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ بۆرنمۆس هەیە و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای ئەو بەرگریکارە هەنگارییە 35 ملیۆن یۆرۆیە.
لەم وەرزە بەرگریکارەکەی بۆرنمۆس بەشداریی 39 یاریی کردووە و 2 گۆڵ و 6 ئەسیستی کردووە. کێرکێز خاوەنی 23 یاریی نێودەوڵەتییە بە درێسی هەڵبژاردەی هەنگاریا.