
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی هەفتەی 37 پرێمەرلیگ لیڤەرپوولی پاڵەوانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ دەبێتە میوانی برایتن.
وا بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان برایتن لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 37 و پێش كۆتایی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری

سێ هەفتە پێش ئێستا لیڤەرپوول بەفەرمی بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ و توانی نازناوەكە بباتەوە.
لەم وەرزەدا رێدز لە 36 یاری 25 یاریی بردووەتەوە و هەشت یاریی یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 83 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا برایتن لە 36 یاریی چواردە یاریی براوە بووە و سیازدە یارییش یەكسان بووە و نۆ یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 55 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
برایتن بە بێ جۆرجینیۆ، مارچ، كادۆیگلۆ و جەیمس میلنەر رووبەرووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.
لیڤەرپوول بە بێ جۆ گۆمێز رووبەرووی برایتن دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی لیڤەرپوول
ئالیسن
برادلی، كۆناتێ، ڤان دایك، رۆبێرتسن
گراڤینبێرخ، ماك ئالیستەر
سەڵاح، سۆبۆسلای، خاكپۆ
دیاز