موژدە بە هاندەرانی رۆناڵدۆ درا؛ گەڕانەوەی بۆ چامپیۆنزلیگ

یاریگا –
وادیارە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوایین ساتەکانی یاریکردنی لەگەڵ نەسڕ بەڕێدەکات دوای ئەوەی بەڕوونی هەستپێکرا دۆن لەگەڵ ستیفانۆ پیۆلی و یانەکەش رازیی نییە. ئەوە بەتایبەت کە ئەفسانە پۆرتوگالییەکە لە دوایین یارییەکانی نەسڕ بەبێ ئاشکراکردنی هۆکاری روون، ئامادەی یارییەکانی یانەکە نەبوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی میرەری ئینگلیزی، دوای ئەزموونەکەی سعوودیە و دوای گەیشتنی بە تەمەنی 40 ساڵیی، هێشتا دەرگاکان بەڕووی رۆناڵدۆدا دانەخراون لەلاین یانە جیاوازەکانی کیشوەرە جیاوازەکانەوە.
میرەر ناوی 5 یانەی ئاشکراکردووە کە بژاردەن لەبەردەم کریستیانۆ بۆ وەرزی داهاتوو. کە ئەگەرێکی بەهێزە دووانیان لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو بەشداریی بکەن.
وەک سەرچاوەکە نووسیویەتی، ئەو یانانەی وەک بژاردە هەن لەبەردەم رۆناڵدۆ ئەمانەن: هەریەکە لە سپۆرتینگ، کە پاڵەوانی دوو وەرزی یەک لەدوای یەکی پۆرتوگال و هاوکات یانەی مناداڵیی دۆنە، چێڵسی ئینگلیزی کە پلەی چوارەمی خولی ئینگلیزیە و چاوی لە گەڕانەوەیە بۆ چامپیۆنزلیگ، هەر لەو ئەروپا یانەی بێشکتاشی تورکی و خاوەنی پلەی چوارەمی خولی ئەو وڵاتە. لە دەرەوەی ئەوروپاش یانەکانی ئەهلی سعوودی و لۆس ئانجڵسی گالاکسی ئەمریکی لە ئەگەرە بەهێزەکانن وەرزی داهاتوو هێرشبەرە ئەفسانەییەکە درێسەکانیان بپۆشێت.