عێراقکوردستان

یاریگای شەعب یاریی لووتکەی قوە جەوییە و دهۆک لەخۆدەگرێت

دهۆک بۆ یارییەکەی جەوییە ئامادەیە

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەکی لووتکەی ئەم گەڕەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، قوەجەوییە و دهۆک لە یاریگای شەعب رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

لە گەڕی 34ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، یەک شەممە ( 19ـی ئایاری 2025 ) کاتژمێر 6:30ـی ئێوارە لە یاریگای شەعب قوهجەوییە و دهۆک لە یارییەکی بەهێزدا رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، بە هۆی پێکانەوە دهۆک لە توانای هەریەک لە یاریزانان محەمەد سەعید و ئیبراهیم غازی بێبەش دەبێت، زانا عەلی و هارون ئەحمەدیش بەهۆی کەڵەکە بوونی کارتەکانیان یاریی ناکەن.

بە هۆی هەڵسوکەوتی لە یاریی رابردوو بەرامبەر تەڵەبە لە گەڕی 33ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، رانەگەیاندنی سزاکەی لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی عێڕاقەوە مەسعود میڕالی راهێنەری تیپەکەش ئامادە دەبێت.

لە خولدا قوەجەوییە و دهۆک تا ئێستا 28 یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، قوەجەوییە لە 11 یارییدا براوە بووە و دهۆکیش لە هەشت یارییدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و لە نۆ یارییشدا یەکسان بوونە، لە 2016 لە یاریی جامی عێڕاق دهۆک لە یاریگای خۆی 4 _ 1 براوەبوو، لە یاریی گەڕانەوە جەوییە 3 _ 0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا و دهۆکی لە پاڵەوانێتیەکە دوورخستەوە.

دوای ئەم شکستە دهۆک بە هۆی هەڕەشەی هاندەران و یاریزانانی قوەجەوییە کە پێش یارییەکە لێیان کرابوو، بە فەرمی لە خولەکانی عێڕاق کشانەوە و تاوەکو وەرزی 2020 _ 2021 بەشداری خولەکانی عێڕاقیان نەکردەوە، لە وەرزی 2000 _ 2001 لە یارییەکی دیکەی جامی عێڕاق دهۆک لە یاریگای خۆی 1 _ 0 براوەبوو، لە یاریی گەڕانەوە 3 _ 1 دۆڕا و لە پاڵەوانێتیەکە دوورخرایەوە.

دهۆک لە 28 یاریی 51 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی حەفتەم دێت، جەوییە 53 خاڵی هەیە لە 33 یارییدا و لە ریزبەندی پێنجەم دێت، لە ئەگەری سەرکەوتنی هەڵۆکانی چیا لەم یارییەدا راستەوخۆ ریزبەندی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق وەردەگرن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button