ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌راپۆرتی تایبەتگرنگترین

پلانی مێرکاتۆ؛ بارسێلۆنا بۆ مێرکاتۆی هاوینە بەنیازی چییە؟

دیکۆ خەون بە گرێبەستی لویس دیاز دەبینێت

Yariga App

یاریگا –

دوای بەدەستهێنانی سێ نازناو، بارسێلۆنا چەند مانگێکە ئامادەکاریی بۆ وەرزی داهاتوو دەکات، دیکۆ ماوەیەکی زۆرە خەریکی دانانی پلانی مێرکاتۆی هاوینەیە، لەکاتێکدا هێشتا باری دارایی یانە کەتەلۆنییەکە لارە.

تۆڕی وەرزشی رێلێڤۆ ـی ئیسپانی لە راپۆرتێکیدا پلانی بارسێلۆنای بۆ مێرکاتۆی هاوینە ئاشکراکردووە، بیرۆکە و پلانەکانی دیکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی بلاوگرانای بۆ ئەم هاوینە راگەیاندووە، کە بارسا ئەم وەرزە جامی سوپەر و شا و خولی ئیسپانیای بەدەستهێنا و لە چامپیۆنزلیگ گەیشتە قۆناخی پێش کۆتایی، وەرزێکی نیمچە نموونەیی بەڕێکرد.

بلاوگرانا هێشتا پێویستی بە باڵێکە

بارسێلۆنا هاوینی رابردوو هەوڵی گواستنەوەی یاریزانێکی باڵەکانی دا، بەڵام نیکۆ ویلیامز دواجار بڕیاریدا لە ئاتلێتیک بلباو بمێنێتەوە و بارسێلۆنا لەبری ئەوە گرێبەستی لەگەڵ دانی ئۆلمۆ واژۆ کرد.

رێلێڤۆ رایگەیاندووە، ئەم هاوینە جارێکی دیکە مقۆ مقۆی گواستنەوەی یاریزانێکی باڵەکان دێتەوە بەرباس، بەڵام پێشتر بارسا دەبێت بەرگریکارێکی بفرۆشێت، دەستبەرداری رۆناڵدۆ ئاراوخۆ یان ئاندریاس کریستیێنسن بێت، چونکە بەهۆی یاسای دارایی خاوێن هێشتا بارسا لە دۆخی 1+1 نەچووەتە دەرەوە، بۆ گواستنەوەی هەر یاریزانێک پێویستی بە فرۆشتنی یاریزانێکی خۆیەتی.

لاپۆرتا نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەیەکی یانەکەی راگەیاند

فلیک دەستبەرداری چەند یاریزانێک دەبێت

وابڕیارە سبەی دووشەممە دیکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی و هانزی فلیک راهێنەری بارسێلۆنا لەبارەی دۆخی ئێستای یانەکە و پلانی مێرکاتۆی هاوینە کۆببنەوە و بڕیار بدەن، کە چەند یاریزانێک بەربژێرن بۆ ئەوەی لەم هاوینە بارسا دەستبەرداریان بێت.

لەم بارودۆخە تێرشتیگن و چێزنی لە مانەوەیان لەناو گۆڵی بارسا نزیکن، بەڵام ئینیاکی پێنیا بەربژێرە بۆ ئەوەی لەم هاوینە بارسێلۆنا بەجبهێڵێت و ببێتە پاسەوانی گۆڵی یانەیەکی دیکە.

دیکۆ دەیەوێت دەستبەرداری چەند یاریزانێک بن، بەڵام فلیک نایەوێت پارسەنگی تیپەکەی تێکبچێت کە ئەم وەرزە کێبڕکێیان لەسەر بەدەستهێنانی سەرجەم نازناوەکان دەکرد، لەو کۆبوونەوەیەی ئەم هەفتەیە لە نێوان فلیک و دیکۆ دەکرێت، قسە لەبارەی ئەو یاریزانانە دەکرێت کە دەستبەرداریان دەبن، ئانسو فاتی بە ئەگەرێکی زۆر لە بارسا نامێنێتەوە و یەکێکە لەو یاریزانانەی هەردووکیان لەسەر دەستبەرداربوونی هاوڕان.

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی گەرچی تەمەنی دەگاتە 37 ساڵ، بەڵام هێشتا لەو ئاستەدایە لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە، ئەگەر ئۆفەرێکی خەیاڵی لە ئیمارات بۆ نەیەت، لیڤا لە بارسا دەمێنێتەوە و گرێبەستەکەی نوێ دەکرێتەوە، لەکاتێکدا لە گرێبەستە نوێیەکەی مووچەی هێرشبەرە پۆڵەندییەکە کەم دەکرێتەوە، کە لەم وەرزە بە درێسی بارسا لە 50 یاری 40 گۆڵ و 3 ئەسیستی کردووە.

بارسا دەترسێت یانەکانی پرێمەرلیگ بە ئۆفەری گەورە فێرمین لۆپێزی لە چنگ بڕفێنن، کە ئەو یاریزانە لاوە ئۆفەرێکی لە یانەکانی سعوودیە پێگەیشتووە، بەڵام لەسەر گواستنەوەی رژد نین.

گرێبەستی لامین یامال و فرەنکی دی یۆنگ نوێ دەکرێتەوە

لامین یامال و فرەنکی دی یۆنگ لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان نزیکن، یانە کەتەلۆنییەکە دەیەوێت پارێزگاریی لەو دوو یاریزانەی بکات، کە بەشێکی گرنگی پلان و پێکهاتەکەی فلیکن.

لامین یامال کە دوو مانگی دیکە تەمەنی دەبێتە 18 ساڵ، گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی 2030 نوێدەکاتەوە، خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا رایگەیاندووە، لەگەڵ خۆرخێ مێندێز بەڕێوەبەری کارەکانی یامال رێککەوتوون، گرێبەستەکەیان بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە بە مووچەی بەرزتر نوێبکەنەوە، تەنیا واژۆی فەرمی ماوە.

دی یۆنگ هەر لە سەرەتاوە چەکێکی کاریگەری فلیک بووە، بۆیە دیکۆ دەیەوێت دەست بە گفتوگۆیەکان بکات بۆ ئەوەی گرێبەستی ئەو ناوەڕاستکارە هۆڵەندییە نوێبکاتەوە کە هاوینی 2026 گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسا کۆتایی دێت.

لویس دیاز خەونی گەورەی دیکۆیە

بەگوێرەی زانیارییەکانی رێلێڤۆ، گواستنەوەی لویس دیاز هێرشبەری کۆلۆمبی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی خەونی گەورەی دیکۆیە، بەگوێرەی زانیارییەکانی میگێل ریکۆ رۆژنامەنووسی ئیسپانی لەو تۆڕە وەرزشییە، گرێبەستی لویس دیاز خەونی لەمێژینەی دیکۆیە.

پیاوە پۆرتوگاڵییەکە بڕوای وایە گرێبەستی لویس دیاز بەردێکی کاریگەر دەبێت بۆ بناخەی پڕۆژەکانی بارسێلۆنا، بۆیە هەمیشە خەون بەوە دەبینێت ئەم هێرشبەرە کۆڵۆمبییە بگوازێتەوە کامپ نوو.

چاوەڕواننەکراو؛ بارسێلۆنا گۆڵپارێزێکی پرێمەرلیگ دەگوازێتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button