کریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌چێته خولی به‌رازیلی و نه‌سڕ بەجێده‌هێڵێت

یاریگا –
کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئۆفەرێکی گەورەی لە یانەیەکی بەڕازیلی پێگەیشتووە، بۆ ئەوەی ریزەکانی نەسڕی سعوودی بەجێبهێڵێت و رووبکاتە ئەو یانەیە.
گرێبەستەکەی رۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی ناسر لە کۆتایی ئه‌م وەرزه کۆتایی دێت، ئەمەش رێگەی پێدەدات لە گواستنەوەی هاوینەی 2025 بە گواستنەوەی بێبەرامبەر بچێته هه‌ر تیپێك كه ئاره‌زووی بكات.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ یانەیەکی گەورەی بەڕازیلی لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی لە داهاتوویەکی نزیکدا پەیوەندی به‌و یانه‌یه بكات، کە بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو یانە بەڕازیلییە ئەم هاوینە بەشداریی مۆندیالی یانەکان دەکات، کە یانەکانی پالمێراس، بۆتافۆگۆ، فلامینگۆ و فلومێنزی ئەم هاوینە بەشداریی مۆندیالی یانەکان دەکەن.
🇧🇷 Brasil tienta a Cristiano Ronaldo en medio de la tormenta con Al-Nassr
❌🏆 La ausencia de logros ha desatado un terremoto en el club
💵 La oferta es tentadora y le abriría la posibilidad de participar en el Mundial de Clubes
✍️ @jfelixdiaz https://t.co/xp7BmeTAQC
— MARCA (@marca) May 18, 2025
خۆسێ فیلێکس دیاز رۆژنامەنووسی ئیسپانی لە رۆژنامەی مارکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا روونیکردەوە، رۆناڵدۆ تا ئێستا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی نەسر نوێ نەکردۆتەوە، پەیوەندیش لەنێوان ئەو و یانه‌یه‌كی گەورەی بەرازیلدا هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بێگومان ئەو مووچەیەی کە لە خولی سعودیە وەریدەگرێت، له‌و یانه به‌رازیلیه وەریناگرێت، بەڵام دوور نابێت له‌م مووچه‌یه، چه‌ند وه‌به‌رهێنه‌رێكی گەورە لە بەرازیل هەن کە ئاره‌زوو دەکەن رۆناڵدۆ له خولی به‌رازیل ببینن.
له كۆتاییدا دیاز باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌مه یه‌كێكه له‌و رێگایانه‌ی كه رۆناڵدۆ به‌شداری له مۆندیالی یانه‌كان بكات و به‌ئه‌گه‌رێكی زۆر بۆ وه‌رزی داهاتوو یاریزانه پۆرتوگالیه‌كه درێسی یانه‌ی پالێمراسی به‌رازیلی ده‌پۆشێت و له مۆندیالی یانه‌كانیش یاریی بۆ ئه‌و یانه به‌رازیلیه ده‌كات.
نیگه‌رانیه‌كانی یاریزانە پورتوگالییەکە لە یارییەکانی ئەم دواییەدا دیار بووە، بەتایبەتی دوای شکستەکەی بەرامبەر ئیتیحاد، رۆناڵدۆ نه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ژووری جلگۆرینش راسته‌وخۆ یاریگای جێهێشت.