عێراقکوردستانگرنگترین

کات و شوێنی یارییە تەواو نەکراوەکەی نەورۆز و زاخۆ ئاشکرابوو

Yariga App

یاریگا –

رۆژی شەممەی داهاتوو یارییە تەواونەکراوەکەی نەورۆز و زاخۆ لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگای فڕانسۆ هەریری تەواو دەکرێت.

بەفەرمی وادە و شوێنی یارییە تەواونەکراوەکەی نەورۆز و زاخۆ دیاریکرا، رۆژی 24ـی ئەم مانگە لە هەولێر لە یاریگای فڕانسۆ هەریری، کاتژمێر 07:00ـی ئێوارە یارییە تەواونەکراوەکەی نەورۆز و زاخۆ لە خولی ئەستێرەکانی عێراق تەواو دەکرێت، کە لە خولەکی 80 یارییەکە بەهۆی گرژی و ئاڵۆزی هاندەران تەواو نەکرا.

نەورۆز و زاخۆ لە گەڕی بیست و نۆیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگای نەورۆز تاوەکو خولەکی 80 بەبێ گۆڵ یەکسانبوون، لێژنەی رێککاری لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا ئەو 10 خولەکەی لە یارییەکە ماوە لە یاریگایەکی بێ لایەن بەبێ هاندەران تەواو بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button