ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چاوەڕواننەکراو؛ بارسێلۆنا گۆڵپارێزێکی پرێمەرلیگ دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا، لە گواستنەوەی هاوینەدا بیر لە گواستنەوەی گۆڵپارێزە ئەرجەنتینییەکەی ئاستۆن ڤێلا دەکاتەوە.

بارسێلۆنا لە ئێستاوە گۆڕانکاری لە پێکهاتەی یانەکەیدا بۆ وەرزی داهاتوو دەکات و یەکێک لەو پۆستانەی کە دەتوانێت گۆڕانکارییەکی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت گۆڵپارێزە.

پێکانە درێژخایەنەکەی مارک ئەندرێ تێر شتیگن لەگەڵ نادڵنیایی لە ئاستی گۆڵپارێزەکە، بەڕێوەبەرانی یانەکەی ناچارکرد لە گواستنەوەی زستانەدا گرێبەست لەگەڵ ڤۆیچیخ چێزنی بکەن، کە چەند مانگێکی نایابی لەگەڵ بلاوگرانا بەسەربرد. ئێستا درێژکردنەوەی گرێبەستی ئەو گۆڵپارێزە پۆڵەندییە روون نییە و یانە کاتالۆنییەکە چاوی لەسەر ئیمیلیانۆ “دیبۆ” مارتینێزی باشترین گۆڵپارێزی جیهانە.

گۆڵپارێزە ئەرجەنتینییەکە کە ئێستا لە ئاستۆن ڤێلا یاریی دەکات، ئاگادار کراوەتەوە کە لەبەر خەرجییەکانی یانەکە ناتوانرێت گرێبەستی نوێ بکرێتەوە و لە گواستنەوەی هاوینە یانە ئینگلیزییەکە جێدەهێڵێت. مارتینێزیش لە تەمەنی 32 ساڵیدا پێی وایە کاتی ئەوە هاتووە بۆ یانەیەکی گەورەتر هەنگاو بنێت و لە چەندین بۆنەدا دانی بەوەدا ناوە کە زۆر حەز دەکات لە لالیگا یاری بکات. ئەم خواستەی دیبۆ سەرنجی بارسا بەلای خۆیدا راکێشاوە، کە هەم ئەزموونەکەی و هەم سروشتی رکابەرییەکەی دەتوانێت بۆ بارسیلۆنا بژاردەیەکی بەهێز بێت.

هەرچەندە یانە کاتالۆنییەکە ئێستا بیر لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی چێزنی دەکاتەوە، کە گرێبەستێکی بۆ ماوەی دوو ساڵ پێشکەش کراوە. بەڵام تا ئێستا گۆڵپارێزە پۆڵەندییەکە وەڵامی ئەو پێشنیازەی نەداوەتەوە، ئەمەش وایکردووە بەڕێوبەرانی کامپ نو بەدوای شوێنگرەوەیەکی متمانەپێکراو بگەڕێن و چاودێری دۆخی گۆڵپارێزە ئەرجەنتینەکە دەکەن.

بێگومان تەنیا بارسا نییە خواستی بۆ گواستنەوەی مارتینێز هەیە، دەگوترێت مانچێستەر یونایتد کە لەگەڵ ئەندرێ ئۆنانا کێشەی زۆری هەبووە بۆ دۆزینەوەی سەقامگیری، چاودێرییەکی وردی لەسەر ‘دیبو’ کردووە. شەڕی بەدەستهێنانی ئیمیلیانۆ دەکرێت لە نێوان ئەم دوو یانەیە بەهێزتر بێت، بەڵام ئارەزووی یاریزانە ئەرجەنتینییەکە بۆ یاریکردن لە ئیسپانیا دەتوانێت هاوسەنگی لە بەرژەوەندی یانە کەتەلۆنییەکە بگۆڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button