ئه‌ڵمانیاگرنگترین

راپۆرت: شۆڕشەکەی کۆڤاچ چۆن دۆرتموندی لە خنکان رزگارکرد

لە مانگی 2دا لە پلەی 11هەمی بۆندزلیگا بوون

Yariga App

بۆروسیا دۆرتموند دوێنێ  گەیشتنی بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو مسۆگەرکرد ئەمەش لە کۆتا هەفتەی خولی ئەڵمانیدا و بە هەوڵی راهێنەرە تازەکەیان.

دۆرتموند تاوەکو سێ مانگ لەمەوبەر لە کێشەدابوو. ئەنجامەکانی لە خراپەوە بەرەو خراپتر دەڕۆیشتن تا گەیشتە ئەوەی لە مانگی 2دا دابەزین بۆ ریزبەندی 11هەمی خولەکە. بەڵام ئەوەی هەموو شتێکی لە سیگناڵ ئیدونا پارک گۆڕی، دوورخستنەوەی نوری شاهین و هێنانی نیکۆ کۆڤاچ بوو.

کۆڤاچ تاوەکو ساڵی رابردوو راهێنەری وۆلڤسبۆرگ بوو، بەر لەوەش راهێنەرایەتی مۆناکۆ، بایەرن میونشن و ئینتراخت فرانکفۆرت و هەڵبژاردەی کرواتیای کردووە.

سەرەتای هاتنی بۆ دۆرتموند ئاسان نەبوو. لە شەش یاری یەکەمدا تووشی چوار دۆڕان هاتن. ئەوکات گەیشتنی یانەکە بۆ خولی .پاڵەوانەکان لە خەیاڵ دەچوو

سەرەڕای سەرەتا خراپەکە لەگەڵ ئەوەشدا دۆرتموند لە 14 یاریدا 28 خاڵی کۆکردەوە لە کاتێکدا لەسەردەمی نوری شاهین لە 20 یاریدا کەمتریان کۆکردبووەوە.

سەرەتای گۆڕانکارییەکان

بڕیارێکی تەکتیکی کۆڤاچ هەمووشتێکی گۆڕی کاتێک بڕیاریدا پلانی یاریکردن لە چوار بەرگریکارییەوە بگۆڕێت بۆ سێ بەرگریکار.  ئەمە وایکرد کەمتر کێشەیان هەبێت لە هێرشی هەڵگەڕاوە، خێراتر بگەنە سەر گۆڵی بەرامبەر و بە تەواوی تیمی بەرامبەر ماندووبکەن.

دوای ئەو بڕیارە دۆرتموند بە تێكڕای بۆ هەر یارییەک 1.1 گۆڵی لێدەکرا لە کاتێکدا لە سەردەمی نوری شاهین دا 1.7 گۆڵ بوو.

 

لاریس ریکن (بەڕێوبەری وەرزشی دۆرتموند)بۆ بیڵد:

ئەوەی کۆڤاچ کردی یەکێک بوو لە باشترین ئاستی راهێنەر لە ژیانمدا بینیبێتم

 

هێرشبردن

گۆڕانکارییەکەی هێڵی بەرگری تەنیا ژمارەی گۆڵە لێکراوەکانی کەم نەکردەوە بەڵکو لە هێڵی پێشەوەشدا بوون بە ئاگر.  بە جۆرێک تەنها لە کۆتا هەشت یاری دا 26 گۆڵیان تۆمارکردووە و ئەمەش زیاترە لە هەر یانەیەکی دیکەی خولەکە. شێوازە تازەکە کاریگەری گەورەی لەسەر ئاستی سێرهۆ گیراسی هێرشبەری سەرە ڕمیان هەبوو. گیراسی لە نیوەی دووهەمی وەرز 14 گۆڵی تۆمارکرد لە نێویاندا 6 گۆڵ لە کۆتا پێنج یاریدا. لە کاتێکدا لە نیوەی یەکەمی وەرز تەنها 7 گۆڵی هەبوو.

ئەزموونی یاریکردنی کۆڤاچ

کۆڤاچ خۆی وەک یاریزان زیاد لە 400 یاری لە بۆندزلیگا ئەنجامداوە. ناوبراو لە پێگەی ناوەڕاستکاری بەرگری (ئیرتیکاز) یاری دەکرد و بەوە ناسرابوو توانایەکی لێسەندن زۆر باشی هەبوو وەکو جەنگاوەر لە ناوەڕاستی یاریگا دەردەکەوت. ئەمەش یارمەتیدەر بوو بۆ ئەوەی رۆحیەتی جەنگاوەر لە یاریزانەکاندا دروست بکات.

 

وازهێنان لە کۆنترۆڵی تۆپ

لە سەردەمی نوری شاهین هەموو هەوڵێکی دۆرتموند بۆ ئەوەبوو زۆرترین تۆپ لای خۆیان بهێڵنەوە ، دۆرتموند 59٪ی تۆپی لابوو بە تێكڕا. بەڵام کۆڤاچ بڕیاریدا پشت بە یاری راستەوخۆ و خێرا ببەستێت بە شێوازە نەریتییەکەی جاران. ئەمەش وایکرد خاوەندارێتی تۆپ داببەزێت بۆ 54٪ بەڵام کاریگەرتربن لە بەرگری و هێرشبردن دا.

 

کەریم ئەدیێمی هێرشبەری دۆرتموند

هاتنی کۆڤاچ وەک شەقێک وابوو لە قنگی ئێمە. ئەوەی پێی دەوتین دەبێت لەنێو یاریگا رابکەین بێ ئەوەی گرنگ بێت بەرامبەر کێ یاری دەکەین. لە سەرەتاوە زەحمەت بوو بەڵام راست بڵێم ئەمە زۆر بە سوود بوو وە هەست دەکەم توانای جەستەییم زۆر باشترە بووە.

 

.

 

ئەمە تەنها دووهەم جارە لە مێژووی بۆندزلیگا یانەیەک بتوانێت لە کۆتا هەشت یاریدا لە پلەی 11 هەمەوە بگات بە پلەی چوارەم. تاکە جارەکەی دیکەش هەر دۆرتموند بوون لە وەرزی 1993/1994!

 

ئەوەی ماوەتەوە گرێبەستەکەیەتی کە ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت. بەگوێرەی بیڵد چاوەڕواندەکرێت بەزوویی درێژ بکرێتەوە بە ئەگەری مووچەی بەرزترەوە. نیکۆ ئێستا موچەکەی 3.5 ملیۆن یۆرۆی ساڵانەیە. هەروەها 600 هەزار یۆرۆش وەک خەڵات وەردەگرێت بەرامبەر بە گەیاندنی یانەکە بە چامپیۆنزلیگ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button