ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

میلان نرخی گواستنەوەی ناوەڕاستکارەکەی دیاریی کرد

گرانترین گواستنەوە لە مێژووی یانەکە...

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی ئامانجێکی نوێی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هێڵی ناوەڕاستی دەستنیشانکردووە ئەویش ئەستێرە هۆڵەندییەکەی میلانە.

رۆسۆنێری نزرخێکی بەرزی بۆ ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەی تیجانی ریندەرس داناوە و هیچ نیازێکیان نییە بە نرخێکی کەم لەدەستی بدەن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، مان سیتی ئارەزووی گواستنەوەی ریندەرس دەکات، بەڵام بۆ گواستنەوەی یاریزانە تەمەن 26 ساڵەکە دەبێت نزیکەی 75 ملیۆن یۆرۆ بداتە میلان. رۆژنامەی تێلێگرافی هۆڵەندی رایگەیاند، میلان داوای 75 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ فرۆشتنی ریندەرز. هەروەها دانیێل لۆنگۆ، رۆژنامەنووسێکی نزیک لە میلان، نرخی داواکراوی رۆسۆنێری بە 70 ملیۆن یۆرۆ داناوە.

ئەگەر ریندەرس بەم بڕە پارەیە بگوازرێتەوە بۆ تیپێکی تر، ئەوا ژمارەی پێوانەیی گرانترین گواستنەوەی مێژووی میلان دەشکێت. مانچستەر سیتی بە جددیترین کڕیاری ئەو یاریزانە هۆڵەندییە دادەنرێت، هەرچەندە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ریال مەدریدیش گرنگی بەو یاریزانە دەدات.

ریندەرس لە هاوینی 2023 بە بڕی نزیکەی 20 ملیۆن یۆرۆ لە ئەلکمارەوە پەیوەندی بە میلانۆوە کردو تا ئێستا 19 گۆڵی تۆمارکردووە و 9 ئەسیستیشی لە 102 یاریدا بۆ تیپەکە کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button