
یاریگا –
دەستەی کارگێڕی مانچێستەر یونایتد بڕیارێکی یەکلاییکەرەوەی لەبارەی چارەنووسی روبن ئامۆریم، راهێنەری یانەکە دەدات.
سەرەڕای خراپی ئەنجامەکانی لەگەڵ مان یونایتد، بەڵام لەسەر ئاستی ئەوروپا، گەیشتووەتە یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ و لەو یارییەدا رووبەڕووی تۆتنهام دەبێتەوە.
سێر جیم راتکڵیف، خاوەنی پشکی کەمینەی مانچێستەر یونایتد بڕیاریداوە، تەنانەت ئەگەر مانچێستەر یونایتد نەبێتە پاڵەوانی یۆرۆپالیگ، ئامۆریم لە پۆستەکەی دوورناخاتەوە، هەرچەندە 50 ساڵە مان یونایتد ئەم ئامارەی خراپەی تۆمارنەکردووە.
رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، راتکڵیف بڕی 100 ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەکانی هاوینەی داهاتوو تەرخانکردووە، بەڵام بەو مەرجەی بەشداری چامپیۆنزلیگ بکەن، لەلایەکی دیکەشەوە لە ئەگەری شکستهێنانیان، بڕەکە هەندێک کەمتر دەبێت.
ئامۆریم لە نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو شوێنی ئێریک تێن هاخی گرتەوە، لەو ساتەوە لە کۆی 26 یاریی پرێمەرلیگ، 13 یاریی دۆڕاندووە.