
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی هەفتەی 37ی لالیگا ریال مەدرید دەبێتە میوانی سێڤییا.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 20:00 بە كاتی كوردستان سێڤییا لە یاریگای رامۆن سانچێز پیزخوان میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 37 لالیگا.

ریال مەدرید لەم وەرزەدا نەیتوانی هیچ نازناوێک بباتەوە و وەرزێكی سفر نازناوی بەڕێكرد.
ریال مەدرید لەم وەرزەدا لە 36 یاریی 24 بردووەتەوە، شەش یاریی یەكسان بووە و 6 یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 78 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی لالیگای ئیسپانیا دێت.
سێڤییاش لە 36 یارییدا دە یاریی براوە بووە، یازدە یاریی یەكسان بووە و پازدە یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 41 خاڵ لە ریزبەندی چواردەی لالیگا دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
سێڤییا بە بێ خوانلو، كواسی و ئادامەس رووبەرووی سێڤییا دەبێتەوە.
ریال مەدرید بە بێ ژمارەیەكی زۆر یاریزانی رووبەرووی سێڤییا دەبێتەوە.
براهیم دیاز، ڤینیسیۆس جونیۆر، رۆدریگۆ، ڤازكێز، رودیگەر، كاماڤینگا، مێندی، میلیتاو، كارڤاخال و دەیڤد ئالابا لە یارییەكەی ئەمشەو بێبەش دەبن.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی سێڤییا
نیلاند
سالاس، گودێلی، بادی، پێدرۆسا
نیگوێز، ئاگوۆمێ ، سۆو
رۆمێرۆ، لوكیباكیۆ، ڤارگاس
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید
كۆرتوا
ڤالڤێردی، ئاسێنسیۆ، چوامینی، گارسیا
سێبایۆس، مۆدریچ، گولەر
بێڵینگهام، ئێندریك، ئێمباپێ