ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی بارسێلۆنا V ڤیاڕیال؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یاریی هەفتەی 37 لالیگای ئیسپانیا بارسێلۆنای پاڵەوانی ئەم وەرزە لە یاریگای خۆیدا میوانداری ڤیاڕیال دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 20:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری ڤیاڕیال بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 37 لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بارسێلۆنا هەفتەی رابردوو لە یاریگای ئیسپانیۆل توانی نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا بباتەوە و بۆ جاری 28 لە مێژوودا نازناوەكە یەكلاییبكاتەوە.

بارسێلۆنا لە 36 یارییدا 27 یاریی بردووەتەوە چوار یاریی یەكسان بووە و پێنج یاریی دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 85 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێت.

ڤیاڕیال لە 36 یاریدا 18 یاریی بردووەتەوە دە یاریی یەكسان بووە و هەشت یاریی دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 64 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی پرێمەرلیگ دێت.

ریزبەندی لالیگا لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

بارسێلۆنا بە بێ فێران تۆرێس، كۆندێ و مارك بێرناڵ رووبەرووی ڤیاڕیال دەبێتەوە.

ڤیاڕیال بە بێ ئاخۆماش و باری رووبەرووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا

چێزنی

گارسیا، مارتینێز، كوبارسی، مارتن

دی یۆنگ، پێدری

یامال، ئۆلمۆ، رافینیا

لیڤاندۆڤسكی

جونیۆر
فۆیس، كامبوالا ، كۆستا، كاردۆنا
پینۆ، پارێخۆ، گێیی، باینا
پێرێز، یێرمی

بابەتی زیاتر

Back to top button