
یاریگا –
لە یاریی لووتكەی هەفتەی 37 پرێمەرلیگ ئارسیناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری نیوكاسڵ دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:30 بە كاتی كوردستان ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری نیوكاسڵ بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 37 پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری

تەنیا دوو هەفتە بۆ كۆتاییهاتنی یارییەكانی پرێمەرلیگ ماوە و ركابەری یانەكان بۆ گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو بەردەوامە.
جیاوازی ژمارەی خاڵەكانی شەشەمی ریزبەندی پرێمەرلیگ تاوەكو دووەم تەنیا سێ خاڵە و ركابەرییەكی گەورە لە نێوان شەش یانەدا بۆ بەدەستهێنانی چوار كورسی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ هەیە.
ئارسیناڵ لە 36 یارییدا 18 یاریی بردووەتەوە 14 یاریی یەكسان بووە و چوار یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی68 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا نیوكاسڵ لە 36 یارییدا 20 یاریی بردووەتەوە 6 یاریی یەكسان بوون و 10 یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 66 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئارسیناڵ بە بێ میكێل مێرینۆ، گابریێل ماگالاش، گابریێل خێسوس، تۆمیاسۆ یاریی دەكات و گومان لە بەشداریكردنی كای هاڤێرتز، لیاندرۆ ترۆسارد، دێكلان رایس و تیمبێر دەكرێت.
نیوكاسڵیش بە بێ جۆیلینتن، لویس هال، تریپێر، تارگێت و ویڵۆك یاریی دەكات.
زانیاری یاری
ئارسیناڵ لە كۆتا 20 یاریی پرێمەرلیگ لە یاریگای خۆی بەرامبەر نیوكاسڵ تەنیا یەک یاریی دۆڕاندووە ( 17 بردنەوە , 2 یەكسان ).
لەم وەرزەدا نیوكاسڵ و ئارسیناڵ سێ جار رووبەڕووی یەک بوونەتەوە لە سەرجەمیان نیوكاسڵ براوە بووە.
نیوكاسڵ لە كۆتا 8 یاریی رابردوو بەرامبەر ئارسیناڵ لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان پێنج یاریی بردووەتەوە یەک یاریی یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.
ئارسیناڵ لە كۆتا 27 وەرزدا تەنیا یەک جار كۆتا یاریی پرێمەرلیگی لە یاریگای خۆیدا دۆڕاندووە ( 22 بردنەوە، 4 یەكسان).
نیوكاسڵ لە كۆتا 9 یاریی پرێمەرلیگ لە 7 یاریی براوە بووە
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئارسیناڵ
رایا
وایت، سالیبا، كیڤیۆر، لێویس سكێڵێ
پارتی، ئۆدیگارد، جۆرجینیۆ
ساكا، ترۆسارد، مارتینێلی
پێکهاتەی پێشبینیکراوی نیوكاسڵ
پۆپ
كرافس شار، بێرن
مێرفی، گویمارێش، تۆنالی، لیڤرامینتۆ
بارنس، ئیزاک، گۆردن