عێراقکوردستان

چوار یاریزانی نەورۆز بۆ یارییەکەی نەفتی بەسڕە یاریی ناکەن

نەورۆز بە ئامادەبوونی هاندەرانی بەرامبەر نەفتی بەسڕە یاریی دەکات

Yariga App

یاریگا –

نەورۆز بە ئامادەبوونی هاندەرانی میوانداری نەفتی بەسڕە دەکات و چوار یاریزانیشی بۆ یارییەکە دادەبڕێت.

لە گەڕی 34ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، یەک شەممە ( 18ـی ئایاری 2025 ) کاتژمێر 6ـی ئێواره نەورۆز میوانداری نەفتی بەسڕە دەکات، دوای هەڵگرتنی سزای سەر هاندەران لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی عێڕاقەوە، هاندەرانی نەورۆز دەتوانن لە یارییەکە ئامادەبن بۆ پاڵپشتیکردنی تیپەکە.

بۆ ئەم یارییە هەریەک لە راستگۆ فەریق بە هۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری و محەمەد زوریقات یاریزانی پیشەگەری ئەردەنی و حوسێن عەباسی گۆڵپارێز بەهۆی پێکان و ئەحمەد مەحمودی ناوەڕاستکاریش بەهۆی کەڵەکە بوونی کارتەکانی لە یارییەکە دادەبڕێن.

نەورۆز و نەفتی بەسڕە لە مێژوودا حەفت یارییان بەرامبەر یەکتر کردووە، نەورۆز تەنها لە یەک یارییدا براوە بووە و نەفتی بەسڕە دوو یاریی سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و لە چوار یارییشدا یەکسان بوونە، لە یارییەکی جامی عێڕاقیش بەرامبەر یەکتر یارییان کردووە لە وەرزی رابردوو نەورۆز 1 _ 0 یارییەکەی بردەوە و نەفتی بەسڕەی لە پاڵەوانێتیەکە دوورخستەوە.

سوور پۆشەکانی سلێمانی 41 خاڵیان هەیە و لە ریزبەندی 12ـەی خولەکە دێن، نەفتی بەسڕە لە ریزبەندی 18ـەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقە بە 28 خاڵ و مەترسی دابەزینی لەسەرە بۆ ریزی نایابی عێڕاق لە وەرزی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button