بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارتێتا لێزانانە وەڵامی پرسیار سەبارەت بە یۆکێرێش دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

لەکاتێکدا زۆرینەی سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن لە مێرکاتۆی هاوینە ڤیکتۆر یۆکێرێش لە سپۆرتینگەوە دەگوازرێتەوە بۆ ئارسیناڵ، بەڵام میکێل ئارتێتا نەیوست هیچ شتێ لەسەر ئەو بابەتە بدرکێنێت.

ئەمشەو جارێکیتر سپۆرتینگ بە سەرکردایەتی یۆکێرێش بوونە پاڵەوانی خولی پۆرتوگالی. لەو خولەی کە تێیدا ئەستێرە سویدیەکە لە 33 یارییدا توانی 39 گۆڵ و 8 ئەسێست بکات.

رۆژنامەنووسان کۆنفرانسی رۆژنامەنوانی پێش یارییەکەی ئارسیناڵ و نیوکاسڵ دەرفەتەکەیان بە هەل زانی بۆ رووبەڕووکردنەوەی ئارتێتا لەگەڵ دەنگۆی گواستنەوەی یۆکێرێش کاتێک یەکێک لە رۆژنامەنووسەکان لێی پرسی:

بێگومان تۆ لەوانەی کە حەزناکەی هەر یاریزانێک لە تیمەکەتدا نەبێت قسەی لەسەر بکەیت. بەڵام ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مانگی نۆڤێمبەری ساڵی رابردوو کە 5-1 لە سپۆرتیگتان بردەوە لە چامپیۆنزلیگ، چیت دەخوێندەوە لە ئاستی یۆکێرێش؟

راهێنەرە ئیسپانییەکە لێزانانە نەیهێشت رۆژنامەنووسەکە پەلکێشی بکات بۆ قسەکردن لەسەر یۆکێرێش، بۆیە بە پێکەنینەوە وتی

ئاڕاستەی پرسیارەکە باش بوو جگە لە بەشی کۆتایی. من لەسەر هیچ یاریزانێکیتر قسە بکەم. ئاستی ئێمە لەو یارییە نایاب بوو. ئەوە هەمووشتێکە کە بتوانم پێتی بڵێم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button