ئیتاڵیاگرنگترین

لەکاتێکی ئێجگار هەستیاردا نەهامەتیەکی راستەقینە بەرۆکی ناپۆلی دەگرێ

Yariga App

یاریگا –

یانەی ناپۆلی لەکاتێکی هەستیار و یەکلاکەرەوەدا گورزێکی گەورەی بەردەکەوێت.

سبەی شەو ناپۆلی کە ئێستا بە 78 خاڵ و جیاوازیی تەنها یەک خاڵ لە ئینتەر  میلانەوە، لە هەفتەی 37 و پێش کۆتایی خولی ئیتاڵی دەبێتە میوانی پارما.

بۆ ئەو یارییە چارەنووسسازە ئانتۆنیۆ کۆنتی بێبەش دەبێ لە تواناکانی سکۆت مەکتۆمینای.

مەکتۆمینای ئەم وەرزە چەکێکی هەرە کاریگەری ناپۆلی بوو. بەجۆرێک، بە تۆمارکردنی 11 گۆڵ و 6 ئەسێست و سەرکردایەتیکردنەکەی لە هێڵی ناوەڕاست، لەپشت زۆرێک لە ئەنجامە نایابەکانی تیمەکەی کۆنتی بوو.

پێنجشەممەی رابردوو سکۆت بەهۆی هەستکردن بە ئازار راهێنانەکانی یانەکەی جێهێشت. ئەمڕۆ کۆنتی لە کۆنفرانسی رۆژنامەنوانی پێش یارییەکەی سبەی، ئاشکرای کرد ئەستێرە سکۆتلەندیەکەی گرفتی جەستەیی بۆ دروستبووە.

هێشتا روون نەبووەتەوە کۆنتی سەرکێشی بە یاریزانە کاریگەرەکەیەوە دەکات و دەیکاتە سەرەکیی، یاخود پشووی پێدەدات بۆ کۆتا هەفتە.


 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button