
یاریگا –
یاریزانە کوردەکانی ناسڕیە دژی وەرنەگرتنی شایستەی داراییان سکاڵایان دژی یانەکە تۆمار کرد.
یەکێک لە یاریزانە کوردەکانی ناسڕیە تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند کەوا بە فەرمی لە بەغدا سکاڵایان دژی ناسڕییه تۆمار کردووە و دوا رۆژیش بۆ بریاردان لەسەر ئەم بابەتە رۆژی 22ـی ئەم مانگەیە، سەرجەم یاریزانەکانی ناسڕیە ماوەی چوار مانگە هیچ مووچه و شایستەیەکی داراییان وەرنەگرتووە و چەند یارییەکیش ئامادەنەبوون یاریی بۆ یانەکە بکەن.
هەریەک لە سەفەر سلێمان و دلێر حاتەمی گۆڵپارێز و بارزان شێرزاد و هەردی سیامەند و هەرێم تەحسین و روان محەمەد، وەک یاریزانی کورد لەم وەرزەدا یاریی بۆ ناسڕیە دەکەن لە خولی نایابی عێڕاق، ناسڕیە 37 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 11ـەی خولەکە دێت.