بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ناوی یەکەمین کڕیاری ئەستێرەکەی بارسێلۆنا ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا نیازی لەوەیە لە مێرکاتۆی هاوینە چالاکیی هەبێت لە کڕین و فرۆشتنەکاندا بۆ پتەوترکردنی ریزەکانی بۆ وەرزی داهاتوو.

چەند رۆژی رابردوو مێدیا باوەڕپێکراوەکان بڵاویانکردەوە کە بارسا دەیەوێ 8 یاریزانی بفرۆشێت. لە لیستەکەدا چەند ناوێکی چاوەڕواننەکراو بەدیکرا؛ بەڵام فێران تۆرێس دوای بەرزبوونەوەی ئاستی  لەژێر راهێنەرایەتی هانزی فلیکدا کردەوە کە لە زۆر قۆناخدا توانی جێگەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لەق بکات، ناوی نەبوو. ئەوە لەکاتێکدایە لە دەستپێکی وەرزەکە تا ناوەڕاستیش، بەهێزترین دەنگۆی هەبوو بلاوگرانا جێبهێڵێت.

چاوەڕواننەکراو، لەبەر هۆکارێک بارسا زیاتر لە نیو دەرزەن یاریزان دەفرۆشێت – Yariga

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە بێرمینگهام مەیڵی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، یانەی ئاستۆن ڤیلا ئەو هێرشبەرەی دەیەوێ و لە مێرکاتۆی هاوینەدا لێی دەچێتەپێشەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە یانە ئینگلیزیەکە لەپێناو دەستکەوتنی تواناکانی تۆرێس، بڕی 42 ملیۆن پاوەندی ئامادەکردووە.

ئونای ئێمری راهێنەر دەیەوێ بە هێنانی هاونیشتیمانیەکەی هێڵی پێشەوەی یانەکەی بەهێزتر بکات کە ئێستا تەنها دوو یاریی چارەنووسسازیان لە پرێمەرلیگ ماوە کە بگەنەوە بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

فێران لەم وەرزە لەکۆی 45 یاریی بۆ بارسا، توانیویەتی 19 گۆڵ و 7 ئەسێست بکات سەرەڕای ئەوەی لە هەموو یارییەکانیشدا سەرەکیی نەبووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button