گواستنەوەی ئەستێرەیەکی لیڤەرکوزن بۆ لیڤەرپوول یەکلابووەوە

یانەی لیڤەرپوول تواناکانی جێریمی فریمپۆنگی بەدەستهێنا پاش ئەوەی بەندی پێدانی بڕە پارە سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کاراکرد.
بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ، لیڤەرپوول 35 ملیۆن یۆرۆ دەدات بە لیڤەرکوزن لە بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی فریمپۆنگ . خودی یاریزانەکەش گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ لیڤەرپوول.
بەگووتەی سەرچاوەکە گرێبەستی فریمپۆنگ بۆ ماوەی پێنج وەرزە و وادەی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی دیاریکراوە.
🚨 BREAKING: Jeremie Frimpong set to join Liverpool, here we go! 🔴💣
Agreement done for Dutch right back as Bayer Leverkusen are informed on €35m release clause being triggered.
Understand Frimpong will sign a five year deal with medical now being scheduled.
New RB for #LFC. pic.twitter.com/Nw1UKQTboH
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) May 17, 2025
بەمەش ریدز هەرزوو جێگرەوەی ترێنت ئەلێکس ئاڕنۆڵدی بەدەستهێنا کە هاوشێوەی ئەستێرەکەی پێشوو، فریمپۆنگ خاوەنی توانای هێرشبەرییە لە پاڵ بەرگریدا.
جێرێمی لەم وەرزەدا بەکۆی یارییەکانی بۆندزیگا و چامپیۆنزلیگ، خاوەنی هەشت ئەسیست و پێنج گۆڵە. وەرزی رابردووش کە بوونە پاڵەوانی خولی ئەڵمانیا توانبووی 7 ئەسیست و 12 گۆڵی هەبێت.
هاوکات لیڤەرپوول بۆ هەمان پێگە (بەرگریکاری باڵی راست)، گرێبەستی کۆنەر بڕادلی یاریزانی لاوی یانەکەشی تازەکردووەتەوە و لەگەڵ فریمپۆنگ پێکەوە بەرپرسیاریەتی ئەو پێگەیە دەگرنە ئەستۆ.