ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

هێرشبەرەکەی لیڤەرپوول، ئامانجی سەرەکی گواستنەوەی بارسێلۆنایە لەم هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لە گواستنەوەی هاوینەدا هەوڵی بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری خۆی دەدات و لویس دیاز ئەستێرەی کۆڵۆمبیی لیڤەرپوول ئامانجی سەرەکییەتی.

بارسێلۆنا وەرزێکی زۆر باشی بەسەر برد. توانیان لەم وەرزەدا لەگەڵ هانسی فلیک لالیگا و جامی شا و جامی سوپەری ئیسپانیا بەدەستبهێنن، ئێستاش یانەکە ئاهەنگی سەر شەقامەکانی دەستپێکردووە. لەلایەکی دیکەوە بەڕێوەبەرانی یانەکە چاویان لە بەهێزکردنی پێکهاتەکەیە بۆ وەرزی داهاتوو و لیستی ئەو یاریزانانەیان داڕشتووە کە دەیانەوێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی رێلێڤۆ، یانە کەتەلۆنییەکە زۆر ئارەزووی گواستنەوەی لویس دیاز ئەستێرەی کۆڵۆمبیی لیڤەرپوول دەکات و لە هاوینی ئەمساڵدا ئەو یاریزانەیان کردووەتە ئامانجی ژمارە یەکی لیستی کڕینەکانیان. دیاز گرێبەستی لەگەڵ لیڤەرپوول تا ساڵی 2027 هەیە و تاوەکوو ئێستا هیچ هەواڵێک نییە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی. هەروەها نیکۆ ویلیامز یاریزانی باڵی یانەی ئەتلەتیک بلباو و هاوڕێی نزیکی لامین یامالیش لە ئامانجەکانی بارسێلۆنادایە، بەڵام بەگوێڕەی سەرچاوە نزیکەکانی بارسێلۆنا، بەڕێوەبەرانی یانەکە زیاتر ئارەزووی دیاز دەکەن.

بێگومان بارسا لانی کەم 80 ملیۆن یۆرۆ وەکوو مەرجی هەڵوەشاندنەوەی دیاز دەبێت بدات بە لیڤەرپوول و بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت چەند یاریزانێکی خۆی لە هاویندا بفرۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button