ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول گرێبەستی ئەستێرەیەکی لاوی نوێکردەوە

شوێنگرەوە ئارنۆڵد لە لیڤەرپوول دەمێنێتەوە....

Yariga App

یاریگا –

کۆنۆر بڕادلی، گرێبەستەکەی بۆ ماوەی چوار ساڵی دیکە لە لیڤەرپوول نوێکردەوە، ئەمەش دوای جیابوونەوەی ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد لە ئانفیڵد.

بڕادلی ئەمساڵ تەمەنی دەبێتە 22 ساڵ و لیڤەرپوول هەموو هەوڵێکی بۆ هێشتنەوەی ئەستێرە لاوەکە و ئەمڕۆ گرێبەستەکەی نوێکردەوە.

هەرچەندە بڕادلی ساڵی 2023 گرێبەستەکەی نوێکردەوە، بەڵام ریچارد هیوز، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە بڕیاریدا گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2029 نوێبکاتەوە و بیکاتە ستوونێکی یانەکە.

دوای چوونە دەرەوەی ئارنۆڵد لە لیڤەرپوول، دەستەی کارگێڕی یانەکە کاری لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی برادلی کرد و لەلایەکی دیکەشەوە، لە گواستنەوەی جێرێمی فریمپۆنگ لە بایەر لیڤەرکوزنەوە نزیکە.

برادلی لە ساڵی 2019 لە یانەی دەنگانن یونایتد پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کرد و دوێنێ هەینی، ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول متمانەی خۆی و یانەکەی بە برادلی دووپاتکردەوە.

برادلی لەم وەرزەدا 27 یاریی لەگەڵ لیڤەرپوول کرد و پێشبینی دەکرێت بۆ یارییەکەی دووشەممە بەرامبەر برایتن سەرەکی بێت.

یاریزانە ئایرلاندییەکە بەهۆی پێکانی ران، لە زۆربەی یارییەکانی ئەم وەرزەی لیڤەرپوول دابڕا، بەڵام دوای چاکبوونەوەی جارێکی دیکە ناوی چووە نێو لیستی یاریزانانی سڵۆت.

برادلی لە وەرزی 2022-23 بە خواستن 53 یاریی بۆ بۆڵتن واندەرز لە خولی پلەسێی ئینگلتەرا کرد و سڵۆت پێی وایە، ئێستا یاریزانەکە تەواو بۆ پرێمەرلیگ ئامادەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button