ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ریال مەدرید ئەستێرەیەکی گواستەوە

لۆس بلانکۆس کێشەیەکی گەورەی هێڵی بەرگری چارەسەر دەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە فەرمی گواستنەوەی دین هاوسن، بەرگریكاری ئیسپانی یانەی بۆرنمسی ئینگلیزی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

هاوسن لە هاوینی 2024 لە ریزەكانی یوڤێنتوسەوە بە بەهای 15 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بۆرنمسەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی 2030 بەسەردەچێت و بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی 58 ملیۆن یۆرۆیە.


هەژماری فەرمی ریال مەدرید لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی دین هاوسنی بۆ یانەكەیان پشتڕاستکردەوە.

هاوسن بە گرێبەستێک بۆ تاوەكو هاوینی 2030 و بە بەهای 50 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە ریزەكانی یانە شاهانەكەوە كرد. مووچەی ساڵانەی یاریزانەکە لە ریال مەدرید تاوەکو 2030 بڕی 9 ملیۆن یۆرۆ دەبێت و لە کۆتا ساڵیش بۆ 11 ملیۆن بەرزدەبێتەوە.

ریال مەدرید لە سەرەتای وەرزەوە چاودێری هاوسنی کردووە، یاریزانەکەش چەند جارێک خەونی خۆی بۆ یاریکردن لە مێرێنگی ئاشکرا کردووە.

بەرگریكارە 20 ساڵانەكە لەم وەرزەدا بەشداری 34 یاریی كردووە و توانیویەتی سێ گۆڵ بكات و یەک گۆڵیش دروست بكات.

درەنگانی شەوی رابردوو، تۆڕی وەرزشی یاریگا، رێککەوتنی هاوسن و ریال مەدرید بڵاوکردەوە، بەمەش مەدرید بە خێرایی ئامانجێکی وەرزی نوێی یەکلاییکردەوە.

دین هاوسن گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید واژۆکرد

بابەتی زیاتر

Back to top button