ئاسیاسعوودیە

نەسڕ چانسی بەشداری کردنی لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا لەدەستدا

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەسری سعوودی بە فەرمی چانسی بەشداریکردنی لە خولی یانە پاڵەوانانی ئاسیا، بۆ وەرزی داهاتوو لەدەستدا.

نەسڕ بە فەرمی چانسی سەرکەوتنی بۆ چامپیۆنزلیگی ئاسیا بۆ وەرزی داهاتوودا لەدەستدا؛ ئەمەش لە کاتێکدا روویدا کە تیپەکەی ستیفانۆ پیۆلی لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر تەعاون لە هەفتەی 32ی خولی رۆشنی سعودیە بە ئەنجامی 1-1 یەکسان بوو. بەم ئەنجامە نەسڕ کۆی خاڵەکانی گەیاندە 64 خاڵ و لە پلەی چوارەمدا مایەوە. بە خاڵێک لە دوای قادیسیە، تیپی سێیەمی رزبەندییەکە.

هەروەها جیاوازی نێوان ئەم تیپە و هیلالی پلەی دووەم بۆ 7 خاڵ بەرزبووەتەوە و تەنیا دوو هەفتەی ماوە بۆ ئەوەی نەسڕ بگاتە سێ تیپی یەکەمی ریزبەندیەکە. بەم هۆیە، بەگوێڕەی ئەو پشکانەی کە یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا رایانگەیاندووە، نوێنەرانی سعودیە لە خولی پاڵەوانانی ئاسیا بۆ وەرزی داهاتوو دیاریکران: ئیتیحاد (پاڵەوانی خولەکە)، هیلال (پلەی دووەم)، و ئەهلی (وەک پاڵەوانی ئاسیا).

ریزبەندی خولی رۆشنی سعوودیە

ئەم شکستە بە ئابڕووچوونێکی گەورە دادەنرێت بۆ یانەیەکی دەوڵەمەندی وەک نەسڕ؛ تیپێک کە بە خەرجکردنی بڕە پارەیەکی زۆر و راکێشانی ئەستێرە نێودەوڵەتییەکان و پێدانی مووچەی خەیاڵی، هیوای خواست دواجار خەونی لەمێژینەی خۆی پاڵەوانی ئاسیا بەدیبهێنێت.

نەسر کە وەرزی رابردوو ئاستێکی باشی لە یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانانی ئاسیا پێشکەش کرد، دواجار لە قۆناخی پێش کۆتایی بە تیپی ژاپۆنی کاوازاکی فرۆنتال دۆڕا و نەیتوانی بگاتە یاری کۆتایی. ئێستا بە لەدەستدانی شوێنی خۆیان لە خولی پاڵەوانانی ئاسیای وەرزی داهاتوو بە شێوەیەکی کاریگەر لە رکابەرییەکانی کیشوەری دوورخراونەتەوە، بە شکستێکی گەورە و ناڕەوا دادەنرێت بۆ یەکێک لە گرانترین تیپەکانی ئاسیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button