ئیتاڵیا

یوڤێنتوس ئەرکێ راهێنەرایەتی یانەکەی بە بۆنۆچی دەسپێرێت

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتوس پلانی هەیە لیۆناردۆ بۆنۆچی، بۆ وەرزی داهاتوو ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان بگرێتە ئەستۆ.

زۆرێک لە دەزگاکانی راگەیاندنی ئیتاڵیا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە یوڤێنتوس بیر لە بژاردەی پێشکەشکردنی ئۆفەرێک بۆ  بۆنۆچی دەکاتەوە تاوەکوو وەرزی داهاتوو سەرکردایەتی تیپەکەیان بکات. ئەو ئەگەرە دوای کۆبوونەوەی نێوان بۆنۆچی و جۆرجیۆ کیێلینی هاتۆتە ئاراوە، کە ئەویش لە لێواری قبوڵکردنی رۆڵێکی نوێدایە لە یانەکەدا.

هەریەکە لە توتۆسپۆرت و کالچیۆ مێرکاتۆ ئاشکرایان کرد، یوڤێنتوس بیر لە بژاردەی گرێبەستکردن لەگەڵ بۆنۆچی دەکاتەوە وەک راهێنەر لە بەشە جیاوازەکانی یانەکەدا، لەنێویاندا لە تیپی لاوان یان تەنانەت لە ستافی تەکنیکی تیپی یەکەمدا ئەرکەکە بگرێتە ئەستۆ.

بەگوێڕەی هەواڵەکانی رۆژی هەینی، ئەگەری گەڕانەوەی بۆنۆچی بۆ یوڤێتوس زۆرە، کاتێک لەم هەفتەیەدا لە کاتی نانخواردنی ئێوارەدا لە رۆما چاوی بە کیێلینی و کریستیانۆ جیۆنتۆلی بەڕێوەبەری وەرزشی یوڤێنتوس کەوتووە. لەوەتەی لە کۆتایی وەرزی 2023-2024 وازی لە یاریکردن هێناوە، بەشداری لە چەندین کاری راهێنەرایەتیدا کردووە و لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە وەک یاریدەدەری راهێنەر لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ژێر 20 ساڵان لە ژێر چاودێری بێرناردۆ کۆراردیدا کاردەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button