ئاستۆن ڤێلا دەستبەرداری باشترین گۆڵپارێزی جیهان دەبێت

یاریگا –
ئیمیلیانۆ مارتینێز لەم وەرزەدا بۆ دواجار بە گریانەوە یاریگای ئەستۆن ڤێلای بەجێهێشت.
رۆژنامەی دەیلی مەیڵ لە سەرەتای ئەم مانگەدا بڵاویکردەوە، پێدەچێت ئەستۆن ڤێلا لەم هاوینەدا پێشنیارەکانی فرۆشتنی مارتینێز لەبەرچاو بگرێت، چونکە یانەکە هەوڵدەدات هاوسەنگی لە نێوان داراییەکانیدا هەبێت و پابەندبێت بە یاساکانی خەرجییەکانی خول، ئەگەری هەیە پێش 30ی حوزەیران پێویستی بە فرۆشتنێکی گەورە هەبێت.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە هەڵسوکەوتی مارتینێز و ئایا دەکرێت ئەمە دوا یاری بێت لە یاریگای ڤیلا، ئونای ئیمری، راهێنەری ڤیلا گوتی:
ئێمە ئێستا سەرنجمان لەسەر یارییەکانی داهاتووە، ئەمە دوا یاریمان بوو لە یاریگای خۆمان و نازانم. دەبێت بزانین کە تیپەکە و یاریزانەکان چۆنن. بێگومان، دواتر لەبارەی هەموو شتێکەوە بیر دەکەینەوە، چۆن هەوڵدەدەین بۆ وەرزی داهاتوو باشتر بین.
بەڵام ئاستۆن ڤیلا دەزانێت تەنانەت بردنەوەش لە ئۆڵدترافۆرد رەنگە بەس نەبێت بۆ بەدەستهێنانی پشکێکی چامپیۆنزلیگ چونکە چێڵسی توانی رۆژی هەینی لە یاریگای ستامفۆرد بریج لە مانچێستەر یونایتد بباتەوە. هەرچەندە ڤیلا و چێڵسی لە خاڵەکاندا یەکسانن، بەڵام جیاوازی گۆڵەکانی چێڵسی وایکردووە لە ریزبەندی خولەکە لە پێشەوەی ئەوان بن.
🗣️ “He’ll be a big loss to them”
🗣️ “That does look like he was waving goodbye for sure”Roy Keane and Jamie Redknapp on Emi Martinez waving to the Villa Park crowd with tears in his eyes 👋 pic.twitter.com/wNaMId6Cij
— Sky Sports Premier League (@SkySportsPL) May 16, 2025
ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی دوای یارییەکەی ئەستۆن ڤێلا بەرامبەر تۆتنهام بڵاوکراونەتەوە، دەرکەوتووە کە مارتینێز لە کۆتا یاری ئەم وەرزەدا لە یاریگای خۆیاندا نەیتوانیوە پێش فرمێسکەکانی بگرێت، بە دڵتەنگی زۆرەوە یاریگاکەی بەجێهێشت، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی قسە و باسەکان لەسەر داهاتووی گۆڵپارێزەکە دروستبکرێت.
Emiliano Martínez tiene grandes chances de cambiar de club en el próximo mercado de pases.
Tiene una oferta de Arabia Saudita y dos ofertas firmes de equipos grandes de Europa. Va a aceptar una de esas.
No va a elegir Arabia por una cuestión deportiva y estar cerca del Mundial.… pic.twitter.com/1F1WSs2Nyv— Gastón Edul (@gastonedul) May 16, 2025
بە گوتەی زانیارییەکانی گاستۆن ئێدۆل، رۆژنامەنووسی ئەرجەنتینی، ئیمیلیانۆ مارتینێز چانسێکی باشی هەیە لە گواستنەوەکانی داهاتوودا یانەکەی بگۆڕێت.
ئەو ئۆفەرێکی لە سعودیەوە هەیە و دوو ئۆفەری پتەوی لەلایەن تیمە گەورەکانی ئەوروپاوە هەیە. بڕیارە یەکێکیان قبوڵ بکات.
بەڵام بە هۆکاری وەرزشی و بۆ ئەوەی لە مۆندیالەوە نزیک بێتەوە، سعودیە رەت دەکاتەوە.
مارتینێز دووجار خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی فیفای بەدەستهێناوە، لەدوای گواستنەوەی لە ساڵی 2020 لە ئارسیناڵ، 211 یاریی لەگەڵ ڤیلا کردووە.