ئه‌مریکائیسپانیاگرنگترین

بەڕازیل لە بڕیارەکەی ئانچێلۆتی پەشیمانبووەتەوە؟

سەرۆکی کاتی یەکێتیی تۆپی پێی بەڕازیل قسەی نوێ دەکات....

Yariga App

یاریگا –

سەرەڕای دوورخستنەوەی ئێدناڵدۆ رۆدریگێس لە پۆستی سەرۆکایەتی یەکێتیی تۆپی پێی بەڕازیل، پڕۆسەی دەستبەکاربوونی کارلۆ ئانچێلۆتی ناوەستێت.

ئێدناڵدۆ، ئەندازیاری دەستنیشانکردنی ئانچێلۆتی وەکو راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی بەڕازیل بەبڕیاری دادگا لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە، ئەمەش نیگەرانی لەلایەن هاندەران لەبارەی داهاتووی ئانچێلۆتی دروستکردووە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، فێرناندۆ سارنای، سەرۆکی کاتی یەکێتیی تۆپی پێی بەڕازیل پەیوەندی بە ئانچێلۆتی کردووە و پابەندی یەکێتییەکەی بە بڕیاری دەستنیشانکردنی کارلۆ وەکو راهێنەر دووپاتکردەوە.

سارنای بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە؛

ئەمە بڕیاری من نییە و بڕیارەکەش ناگۆڕم، بەڵکو وەکو خۆی جێبەجێ دەکرێت. خەڵک پێی رازییە و رای گشتیش پەسندی کردووە، بۆیە هیچ هۆکارێک بۆ گۆڕینی بڕیاری دەستنیشانکردنی ئانچێلۆتی نییە.

زۆربەی یاریزانانی بەڕازیل پێشوازی لە بڕیاری دەستنیشانکردنی ئانچێلۆتی دەکەن، تەنانەت زۆربەی ئەستێرەکانی وەکو نێیمار، کاسێمیرۆ، رۆدریگۆ و رافینیا قسەیان لەگەڵ راهێنەر ئیتاڵییەکە کردووە.

بڕیارە 26ی ئەم مانگە، ئانچێلۆتی لەدوای تەواوبوونی یارییەکانی ئەم وەرزەی لالیگا، گەشتی بەڕازیل بکات و زوو ئامادەکارییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی ئێکوادۆر و پاڕاگوای دەستپێبکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button