
یاریگا –
چابی ئالۆنسۆ داوای له كارگێری ریال مه‌درید كردووه پێش مۆندیالی یانه‌كان گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانێكی هێلی ناوه‌ڕاست بكه‌ن.
دووبارە بنیاتنانەوەی هێڵی بەرگری یانەی ریال مەدرید لە کاتی مۆندیالی یانەکاندا لە پێشینەی کارەکانی یانەی ڕیال مەدرید دەبێت، بەڵام چابی ئالۆنسۆی راهێنەری چاوەڕوانکراو پێشنیاری بەپەلەی گواستنەوەی یاریزانێکی هێڵی ناوەڕاستی کردووە.
رۆژنامەی مارکا پێشتر بڵاویکردبووەوە، چاڤی داوای گرێبەستکردنی یاریزانێکی بەرگریکاری راست و چەپ و دڵی به‌رگری کردبوو، بەڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانانه‌ش داوای گواستنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی یاریزانێكی هێلی ناوه‌راستیش ده‌كات.
🚨 CONFIRMED: Xabi Alonso has asked Real Madrid to sign a midfielder. The options they are looking at:
🇦🇷 Exequiel Palacios
🇩🇪 Angelo Stiller
🇳🇱 Tijjani Reijnders@marca pic.twitter.com/R1ztz6MOvs— Madrid Zone (@theMadridZone) May 16, 2025
هه‌رچه‌ند یانه‌كه تاراده‌یه‌كی زۆر گرێبه‌ستی به‌رگریكارێكی باڵی راست و دڵی به‌رگری یه‌كلایی كردۆته‌وه، به‌ڵام له‌وانه‌یه له پێناو گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی هێلی ناوه‌راست گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ل یاریزانێكی باڵی چه‌پی به‌رگری دوابخات.
ئەگەری زۆرە بژاردە فرانکۆ ماسترانتونۆی ئەرجەنتینی تەمەن 17 ساڵ، یه‌كه‌م گرێبه‌ستی هێلی ناوه‌راستی ریال مه‌درید بێت كه پێشتر یانه‌كه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كردووه و بڕگەی شكاندنی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریڤەر پلێت 45 ملیۆن یۆرۆیە.
Se hablaba de un lateral para cada banda y un central, pero también hay que incluir la de un mediocentro: cuatro candidatos para ese puesto pic.twitter.com/mJa36DOrMW
— MARCA (@marca) May 16, 2025
لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا قسە و باسێکی دیکە سەبارەت بە ئیزکیێل پاڵاسیۆسی یاریزانی یانەی بایەر لیڤەرکوزن و تیانی ریندەرزی یاریزانی یانەی میلان و ئانجێلۆ ستیلەری یاریزانی یانەی شتوتگارت كراوه و بەهای گرێبەستەکانیان لە نێوان 40 بۆ 50 ملیۆن یۆرۆدایە.
له كۆتاییدا رۆژنامه‌كه رایگه‌یاندووه، چاڤی بە روونی به كارگێری ریال مه‌دریدی راگه‌یاندووه، به دوای یاریزانێك ده‌گه‌رێت هاوشێوەی لۆکا مۆدریچ و تۆنی كروس بێت و بتوانێت كێشه‌كانی هێلی ناوه‌راستی بۆ چاره‌سه‌ر بكات.