ئینگلتەراگرنگترین

کۆمسیۆنی قومار پێنج یانەی پرێمەرلیگ ئاگادار دەکاتەوە؛ ئەم کارە مەکەن

تۆڕی BBC زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات...

Yariga App

یاریگا –

کۆمسیۆنی قوماری سەر بە پرێمەرلیگ، پێنج یانەی لە بوونی پەیوەندییان بە بزنسێکی قوماری بێمۆڵەت ئاگادارکراونەتەوە.

تۆڕی BBC بڵاویکردووەتەوە، کۆمپانیای TGP Euorpe سەرپەرشتی کارەکانی چەندین پێگەی ئەلیکترۆنی قومار دەکات و ئەو پێگانەش سپۆنسەری درێسی یانەکانی بۆرنمس، فولهام، نیوکاسڵ، بێرنلی و وۆڵڤز دەکەن.

بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕە بەریتانییەکە بێت، کۆمپانیای TGP Euorpe مۆڵەتی کارکردنی لە بەریتانیا نییە و بەمەش یانەکان رووبەڕووی مەترسی پێشێلکردنی یاساکانی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە بوونەتەوە.

کۆمسیۆنی قومار یانەکانی ئاگادارکردووەتەوە، نابی بەهیچ شێوەیەک رێکلام بۆ چەندین پێگەی پەیوەندیدار بە کۆمپانیای TGP Europe بکرێت، چونکە بە تەواوی پێچەوانەی یاساکانی بەریتانیایە.

پێگەی BK88 سپۆنسەری بۆرنمسە، پێگەی SBOTOP سپۆنسەری فولهامە، پێگەی DEBET سپۆنسەری وۆڵڤزە و پێگەی 96.com سپۆنسەری بێرنلییە، پێگەی Fun88.com سپۆنسەری نیوکاسڵ بوو بەڵام ئێستا هاوبەشێکی ئاساییان هەیە.

جۆن پیرس، سەرۆکی بەشی رزگارکردن لە لیژنەی قوماری پرێمەرلیگ روونیکردووەتەوە؛

قسەمان لەگەڵ چەندین یانەی پرێمەرلیگ و پێویستییەکانی کشاندنەوەی کۆمپانیای TGP لە بازاڕەکان کردووە. لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر ئەم بابەتە دەکەین، چونکە بە هەموو شێوەیەک بەکاربەرانی بەریتانیا دەپارێزین.

پێویستە یانەکان هاندەران و بەریتانییەکان بپارێزن و بەگوێرەی رێککەوتنی بازرگانی نێوانیان، لەوانەیە کاریگەری لەسەر هاندەران دروست بکەن.

لە سەرەتای ئەم وەرزە، کۆمسیۆنەکە پەیامی ئاگادارکردنەوەی بۆ ئێڤەرتن، نۆتینگهام فۆڕێست و لێستەر سیتی ناردبوو، سەرەڕای ئەمەش یانەکان سپۆنسەری درێسەکانیان بەگۆڕیوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button