دوایین زانیارییەكان دەربارەی مێركاتۆی هاوینەی ریال مەدرید

یاریگا –
ریال مەدرید لە گواستنەوەكانی هاوینەدا دەیەوێت شۆڕشێک بەرپا بكات و ریزەكانی بەتەواوی رێكبخاتەوە.
زۆربەی سەرچاوەكان ئاشكرایانكرد، ریال مەدرید لەگەڵ دین هاوسن گەیشتووەتە رێككەوتنی كۆتایی و بەمزوانە یانەكە گرێبەستی بەرگریكارە ئیسپانیەكە رادەگەیەنێت.
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ماركا، دین هاوسن تاكە گواستنەوەی دڵی بەرگری ریال مەدرید لە مێركاتۆی هاوینە نابێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ریال مەدرید لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بەهۆی زۆری پێكانەكانی میلیتاو، ئالابا و رودیگەر دەیەوێت جیا لە هاوسن بەرگریكارێكی دیكەی دڵی بەرگری بگوازێتەوە و لە دوای یارییەكانی مۆندیالی یانەكان هەموو شت یەكلاییدەبێتەوە.
ریال مەدرید لەم وەرزەدا بەهۆێ پێكانی بەشێكی زۆری یاریزانەكانی بەتایبەت لە هێڵی بەرگری دەیناڵاند و بەهۆیەوە نەیتوانی هیچ نازناوێک لەم وەرزەدا بباتەوە و وەرزێكی سفر نازناوی بەڕێكرد.