
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی كۆتایی جامی یەكێتیی ئینگلتەرا كریستاڵ پاڵاس و مانچێستەر سیتی رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 18:30 بە كاتی كوردستان كریستاڵ پاڵاس و مانچێستەر سیتی لە یاریگای وێمبڵی لە میانی یاریی كۆتایی جامی یەكێتیی ئینگلتەرا رووبەرووی یەک ببنەوە.
پڕۆفایلی یاری

كریستاڵ پاڵاس لە قۆناخی پێش كۆتایی جامی یەكێتیی ئینگلتەرا بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە ئاستۆن ڤیلای بردەوە و گەیشتە یاریی كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە.
مانچێستەر سیتی لە قۆناخی پێش كۆتایی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە نۆتینگهامی بردەوە و گەیشتە یاریی كۆتایی جامی یەكێتیی ئینگلتەرا.
تیمەكەی گواردیۆلا لەم وەرزەدا نەیتوانیوە هیچ نازناوێک بباتەوە و تەنیا جامی یەكێتیی ئینگلتەرای لەبەردەستدا ماوە تاوەكو هەوڵی بەدەستهێنانی بدات.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
كریستاڵ پاڵاس بە بێ عومەر دۆكۆرێ و شادی ریاز رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.
مانچێستەر سیتی بە بێ جۆن ستۆنز، ئاكێ، ئۆسكار بۆب و رۆدری بەرامبەر پاڵاس یاریی دەكات.
زانیاری یاریی
مانچێستەر سیتی 13 جار گەیشتووەتە یاریی كۆتایی جامی یەكێتیی ئینگلتەرا 7 جار نازناوەكەی بردووەتەوە.
كریستاڵ پاڵاس دوو جار گەیشتووەتە یاریی كۆتایی و هیچ جارێک نەیتوانیوە نازناوەكە بباتەوە.
مانچێستەر سیتی و كریستاڵ پاڵاس پێشتر دوو جار لە جامی یەكێتیی ئینگلتەرا رووبەروو بوونەتەوە و هەردوو جارەكە سیتی براوە بووە.
مانچێستەر سیتی لە كۆتا 7 یاریی بەرامبەر كریستاڵ پاڵاس تووشی شكست نەبووە ( 4 بردنەوە، 3یەكسان).
كریستاڵ پاڵاس لەم وەرزەی جامی یەكێتیی ئینگلتەرا تەنیا یەک گۆڵی لێكراوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی كریستاڵ پاڵاس
هەندرسن
لوكرۆی، ریچاردز، گێی
مونۆز، هیوز، لێرما، میچێل
سار، ئیزی
ماتێتا
پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر سیتی
ئێدەرسن
لێویس، دیاس، ئۆ رێلی، ڤاردیۆڵ
كۆڤاسیچ، گوندۆگان
بێرناردۆ، دی برۆین، مەرمووش
هالاند