
یاریگا –
بۆ سێیەم یارییە بەدوای یەک موسڵ سەرکەوتن بەدەست ناهێنێت و لە ریزبەندی یەکەمی خولەکەش مایەوە.
لە گەڕی 30ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، موسڵ لە یاریی لووتکەدا لە دەرەوەی یاریگای خۆی 2 _ 0 بە غەڕاف دۆڕا، سێیەم یارییە موسڵ سەرکەوتن بەدەست ناهێنێت و سوود لە شکستی رکابەرەکانی وەرناگرێت، بە 54 خاڵ موسڵ لە ریزبەندی یەکەم مایەوە و غەڕاف بە 52 خاڵ گەڕایەوە ریزبەندی دووەمی خولەکە.
پێشمەرگەی سلێمانی لە یاریگای خۆی 1 _ 0 لە ئەمانەی بەغدای بردەوە، وێڕای رکابەری ئەمانە لە سەر ریزبەندی پێشەوە، بەڵام چوارەم یارییە بەدوای یەک سەرکەوتن تۆمار ناکات، ئەرسەلان جەلالی راهێنەری پێشمەرگە نۆیەم یارییە شکستی نەهێناوە و بە 39 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەم دێت، ئەمانەی بەغدا بە 52 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی خولەکە دێت.
گازی باکوور خاڵێکی گرنگی لە جۆلان وەرگرت و لە دەرەوەی یاریگای خۆی 1 _ 1 یەکسان بوو، گازی باکوور سەڕای ئەم خاڵە گرنگە بە 34 خاڵ لە ریزبەندی 17ـەم مایەوە و لە ناوچەی دابەزین نزیکە، گەڕی داهاتووش لە دێڕبی کوردستان میوانداری پێشمەرگەی سلێمانی دەکات.
ریزبەندی یانەکانی خولی نایابی عێڕاق دوای گەڕی 30