ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆمبەکانی مەدرید؛ ریال مەدرید گرێبەستێکی دیکە یەکلاییدەکاتەوە

ریال مەدرید گڕی لە مێرکاتۆ بەرداوە..

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لە یەکلاییکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەیەکی دیکەی ئەوروپا نزیکبووەتەوە.

ماڵپەڕی کۆپێ بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید لە گواستنەوەی ئالڤارۆ کارێراس بەرگریکاری لاوی بێنفیکای پۆرتوگالی نزیکبووەتەوە و لەم هاوینە کارێراس سەرکردایەتی باڵی چەپی ریال مەدرید دەکات.

کارێراس تاوەکو هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ بێنفیکا هەیە، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 50 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام ریال مەدرید دەیەوێت بێنفیکا رازیبکات بە نرخێکی کەمتر دەستبەردای ببێت و بەتەواوی لە گواستنەوەی یاریزانەکە نزیکبووەتەوە.

مرێنگی گڕی لە مێرکاتۆ بەرداوە، گرێبەستی ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد، بەرگریکاری باڵی راستی لیڤەرپوول و دین هاوسن، دڵی بەرگری بۆرنمسی یەکلاییکردووەتەوە و هەردوو یاریزانەکە مەدریدیین.

هەر بەگوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا، لەسەر داوای چابی ئاڵۆنسۆ، تاوەکو دوو هەفتەی داهاتوو ریال مەدرید ناوەڕاستکارێکیش دەگوازێتەوە. ئانجێلۆ ستیلەر، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی شتوتگارت، یەکێکە لەو ناوەڕاستکارانەی ریال مەدرید پێی سەرسامە و بەهای یاریزانەکە 40 ملیۆن یۆرۆیە

یەکلاییدەبێتەوە؛ تیۆ هێرناندێز خۆی پێشکەشی ریال مەدرید دەکات و دوو بەرگریکاری دیکەش بژاردەی سەرەکین

بابەتی زیاتر

Back to top button