شۆکهێنەر؛ دین هاوسن لە لەپێناو ریال مەدرید قوربانییەکی گەورە دەدات
قوربانی گەورە، بۆ خەونی گەورە...

یاریگا –
دین هاوسن لەپێناو پۆشینی درێسی ریال مەدرید قوربانییەکی گەورەی داوە.
کەمێک لەمەوبەر رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە، ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی دین هاوسن گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و سەرجەم وردەکارییەکانی گرێبەستەکەی یەکلاییکردووەتەوە.
هاوکات رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، دین هاوسن لەپێناو ریال مەدرید پارەیەکی زۆری کردووەتە قوربانی و یانەکانی پرێمەرلیگ ئامادەبوون دوو هێندەی ریال مەدرید پارەی پێبدەن، بەڵام ئەو پارەی وەلاناوە و ریال مەدریدی هەڵبژاردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە داهاتی گشتی یاریزانەکە لە ریال مەدرید تاوەکو 2030 بڕی 9 ملیۆن یۆرۆ دەبێت و لە کۆتا ساڵیش بۆ 11 ملیۆن بەرزدەبێتەوە، بەڵام یانەکانی پرێمەرلیگ ئامادەبوون دوو هێندەی مێرێنگی مووچەی پێبدەن.
Huijsen, una realidad.
El contrato, hasta 2030. A 9 brutos por año y 11 en el último.
La idea es que el reconocimiento médico y la firma lleguen el jueves.
Un fichaje 'a lo Bellingham'.
En @diarioas con @edu17burgoshttps://t.co/DaNHIskuPe
— Fernando Sánchez Tavero (@AS_Tavero) May 16, 2025
بەرگریکارە ئیسپانییەکە ئێستا پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت، پاشان واژۆ لەسەر پەڕاوەکانی گرێبەستەکەی دەکات و بۆ ماوەی پێنج وەرز و تاوەکو هاوینی 2030 دەبێتە یاریزانی ریال مەدرید.
دوێنێ پێنجشەممە 16ـی نیسان، نوێنەرانی یاریزانەکە و یانەی بۆرنمس گەیشتنە مەدرید، ئەمڕۆ سەرجەم وردەکارییەکانیان یەکلاییکردەوە و هاوسن بە 50 ملیۆن پاوەند دەبێتە مەدریدی.
بەڵام مێرێنگی پارەکە بەجارێک نادات، بەڵکو بەشێوەی قیست و بە سێ جار پارەکە دەدات، بەشێکی پارەدانەکە دەکەوێتە کۆتایی 2026 و بەشێکی دیکەشی دەکەوێتە کۆتایی 2027.
ریال مەدرید لە سەرەتای وەرزەوە چاودێری هاوسن دەکات، یاریزانەکەش چەند جارێک خەونی خۆی بۆ یاریکردن لە مێرێنگی ئاشکرا کردووە.