تەواو؛ ریال مەدرید گرێبەستی ئەستێرەیەکی یەکلاییکردەوە
پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت..

یاریگا –
ریال مەدرید گرێبەستی دین هاوسن، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی بۆرنمسی یەکلایی کردەوە.
رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی دین هاوسن گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و سەرجەم وردەکارییەکانی گرێبەستەکەی یەکلاییکردووەتەوە.
رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە ئاژەی بەوەش کردووە، بەرگریکارە ئیسپانییەکە ئێستا پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت، پاشان واژۆ لەسەر پەڕاوەکانی گرێبەستەکەی دەکات و بۆ ماوەی پێنج وەرز و تاوەکو هاوینی 2030 دەبێتە یاریزانی ریال مەدرید.
🚨 BREAKING: Real Madrid agree all details of deal to sign Dean Huijsen, here we go! 🤍⭐️
Huijsen undergoing medical NOW then set to sign five year deal until 2030, Real Madrid will pay £50m to Bournemouth.
Real see Huijsen as top talent and Xabi Alonso wanted to bring him in. pic.twitter.com/P4K9nK63bN
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) May 16, 2025
دوێنێ پێنجشەممە 16ـی نیسان، نوێنەرانی یاریزانەکە و یانەی بۆرنمس گەیشتنە مەدرید، ئەمڕۆ سەرجەم وردەکارییەکانیان یەکلاییکردەوە و هاوسن بە 50 ملیۆن پاوەند دەبێتە مەدریدی.
بەڵام مێرێنگی پارەکە بەجارێک نادات، بەڵکو بەشێوەی قیست و بە سێ جار پارەکە دەدات، بەشێکی پارەدانەکە دەکەوێتە کۆتایی 2026 و بەشێکی دیکەشی دەکەوێتە کۆتایی 2027.
ریال مەدرید لە سەرەتای وەرزەوە چاودێری هاوسن دەکات، یاریزانەکەش چەند جارێک خەونی خۆی بۆ یاریکردن لە مێرێنگی ئاشکرا کردووە.