ئیسپانیاگرنگترین

تەواو؛ بارسێلۆنا گرێبەستی راهێنەرەكەی نوێ دەكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گرێبەستی هانزی فلیكی ئەڵمانی و راهێنەری یانەكەی نوێدەكاتەوە.

هانزی فلیک لە هاوینی ساڵی 2024 پۆستی راهێنەرایەتیكردنی بارسێلۆنای لە جێگای چاڤی هێرناندێز وەرگرت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، هەموو شتێک یەكلاییبووەتەوە و هانزی فلیک گرێبەستەكەی لەگەڵ بارسێلۆنا تاوەكو 2027 نوێ دەكاتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەمزووانە یانە كاتالۆنییەكە نوێكردنەوەی گرێبەستی راهێنەرە ئەڵمانییەكەی رادەگەیەنێت.

فلیک لە یەكەم وەرزیدا لەگەڵ بارسێلۆنا نازناوی لالیگا، جامی شا و جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێنا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button