ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ هاوسن و ریال مەدرید رێككەوتن؟

Yariga App

یاریگا –

دین هاوسن، بەرگریكاری ئیسپانی یانەی بۆرنمسی ئینگلیزی نزیكە لەوەی پەیوەندی بە ریزەكانی ریال مەدریدەوە بكات.

هاوسن لە هاوینی 2024 لە ریزەكانی یوڤێنتوسەوە بە بەهای 15 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بۆرنمسەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی 2030 بەسەردەچێت و بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی 58 ملیۆن یۆرۆیە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، نوێنەرانی دین هاوسن ئەمڕۆش لە مەدریدن بۆ ئەوەی گرێبەستەكە و تەواوی وردەكارییەكان تەواو بكەن.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە پێشتر رایگەیاند، گرێبەستی بەرگریکارە 20 ساڵانییەکە لەگەڵ ریال مەدرید بۆماوەی پێنج وەرز دەبێت و ریال مەدرید بڕی 50 ملیۆن بە بۆرنمس دەدات.

بەڵام مێرێنگی پارەکە بەجارێک نادات، بەڵکو بەشێوەی قیست و بە سێ جار پارەکە دەدات، بەشێکی پارەدانەکە دەکەوێتە کۆتایی 2026 و بەشێکی دیکەشی دەکەوێتە کۆتایی 2027.

ریال مەدرید لە سەرەتای وەرزەوە چاودێری هاوسن دەکات، یاریزانەکەش چەند جارێک خەونی خۆی بۆ یاریکردن لە مێرێنگی ئاشکرا کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button