
یاریگا –
بارسێلۆنا بەر لە دوو هەفتە لە کۆتاییهاتنی خولی ئیسپانی توانی نازناوەکە مسۆگەر بکات کاتێک 0-2 لە ئیسپانیۆلی هاوشارییان بردەوە. لەو یارییەی کە تێیدا جارێکیتر لامین یامال بە گۆڵێکی دیکەی ناوازە خۆی پیشاندایەوە.
بارسا بێدەنگبوو تا خولەکی 53 کاتێک یامال وەک بڕاندێکی ناسراوی خۆی لە دەرەوەی ناوچەی سزا تۆپێکی کەوانەیی ئاراستەی خانەی گۆڵی دژبەرکرد و بلاوگرانای پیشخست. بەهرەمەندەکەی بارسێلۆنا جارێکیتر لە خولەکی 95 بە ئەسێستێکی نایاب بۆ فێرمین لۆپێز سێ خاڵی یارییەکە و نازناوی وەرزەکەی بە یانەکەی بەخشی.
ڤیدیۆی گۆڵەکە:
ڤیدیۆ: گۆڵە نایابەکەی لامین یامال – Yariga
بردنەوەی نازناوی لالیگا دووەم جاربوو ئەو لاوە 17 ساڵییە پێی شادبێتەوە کە پێشتریش لە ساڵی 2023 بەرزیکردبووەوە.
بەشێک لە مێدیا ئەوروپییەکان ژمارەی نازناوەکانی لالیگا کە یامال بردوویەتیەوە لە ماوەی تەنها سێ وەرز یاریکردنی و بە تەمەنێکی هێندە بچووکەوە بە، ژمارەی نازناوەکانی هەمان خول لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەراوردکرد.
پێگەی ESPNی وەرزشی نووسیویەتی ئێستا یامال و رۆناڵدۆ خاوەنی هەمان ژماری نازناوی لالیگان کە هەردووکیان دووجار بردوویانەتەوە. یەکێکیان لەماوەی تەنها سێ وەرز یاریکردن، ئەفسانە پۆرتوگالیەکەش لە ماوەی 9 وەرز یاریکردن هەر خاوەنی دوو نازناوە (2012 و 2017).
Five trophies for club and country for a 17-year-old 🔥
Lamine Yamal is at the mountain top 🏆 pic.twitter.com/QkJ9shcywU
— ESPN FC (@ESPNFC) May 15, 2025
ژمارە و دەستکەوتەکانی ئەم وەرزەی لاوە ئیسپانییەکە بەجۆرێکە، تەنانەت وەک بەربژێرێکی شایستە سەیردەکرێت بۆ بردنەوەی باڵۆندۆر. لامین ئێستا پاڵەوانی سیانە نازناوی خول، جامی شا و جامی سوپەری ئیسپانیایە. ناوبراو لە 53 یارییدا بەشداریکردووە، خاوەنی 17 گۆڵ و 25 ئەسێستە.