
یاریگا –
بە شێوەیەکی فەرمی هەولێر گرێبەستی بەرگریکارێکی تیپی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقی هەڵوەشاندەوە.
بە رەزامەندی هەردوولا، هەولێر و عەباس یاسینی بەرگریکار گرێبەستی نێوانیان هەڵوەشاندەوە، بە هۆی نەشتەرگەری لە شانی یاریزانەکە و چاک نەبوونەوەی لە پێکانەکەی، هەولێر بە فەرمی دەستبەرداری عەباس یاسینی بەرگریکار بوو، یاریزانەکە راستەوخۆ دوای نەشتەرگەری گەڕاوەتەوە سوید و ئەم وەرزە ناتوانێ جارێکی دیکە یاریی بکاتەوە.
عەباس یاسین لە قۆناخی یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق یاریی بۆ نەورۆز کرد، لە قۆناخی دووەمی خولەکە و لە گواستنەوەی زستانە به گرێبەستێکی شەش مانگی پەیوەندی بە هەولێر کرد و ماوەی دومانگیشە بەهۆی پێکان لەگەڵ تیپەکە بەشداری هیچ یارییەکی نەکرد.